Yaşar Karaman,Rewa Mahmood Hasan
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2019
سامسون-AA
بەهۆی باران بارینی زۆرەوە ئاوی چەمێک لە شارۆچکەی سالیپازار سەر بە پارێزگای سامسون، لەسەری رژا و بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست دا.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی رێژەی ئاوی چەمێک لە شارۆچکەکە، هاووڵاتیی ئەحمەد یڵدز تەمەن٦٠ساڵ لەکاتێکدا هەوڵی پەڕێنەوەی دەدا، ئاوەکە بردی.
دوای چەندین هەوڵی بێ ئەنجام، دواجار تەوژمی خێرای ئاوەکە، ئەحمەد یڵدز لەگەڵ خۆی دەبات، دوای ماوەیەک ناوبراو بە مردوویی دەردەهێنرێت لە ئاوەکەدا.
بەهۆی بارانی بەلێزمە، ئاو چووەتە نهۆمی ژێرزەمینی نەخۆشخانەی سالیپازار و چەند ماڵێک.