Mustafa Çavuş
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
سامسون – AA
١٤ کەس کە هەڵگری رەگەزنامەی عێراق-ن، به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له سامسون قۆڵبه‌ست كران.
هۆبه‌ی دژه‌تیرۆری ئاسایشی سامسون، هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتی بۆسه‌ر ژماره‌یه‌ك ناونیشان له شارۆچكه‌ی ئیلكئادم ئه‌نجامدا.
له ئه‌نجامی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، ١٤ تۆمه‌تباری داعش كه هاووڵاتیی عێراقین قۆڵبه‌ست كران.
دوای پشكنینی ته‌ندروستی، تۆمه‌تباران ره‌وانه‌ی ئاسایش كران.
هه‌روه‌ها ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌و ئامێره ئهلیكترۆنیانهدا گیرا كه له ماڵی تۆمه‌تباره‌كاندا دۆزرابوونه‌وه.
زاندراوه تیمه‌كان به‌رده‌وامن له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی دیكه‌یش.