Mazın Asad
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
سامسون - AA
پاسێکی کە سەربازانی ھەڵگرتبوو لە شاری سامسۆن وەرگەڕا و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ٤٧ کەس بریندار بوون.
پاسەکە لە شاری تۆقاتەوە بەڕێکەوتبوو و دواتر لە نزیک شارۆچکەی کاڤاکی شاری سامسۆن لە رێگەی ئەنقەرە-سامسون لە رێڕەوی خۆی دەرچوو و وەرگەڕا.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی تەندروستی و رزگارکردن بۆ شوێنی رووداوەکە گواسترانەوە.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ٤٧ کەس بریندار بوون کە ١٥ لە بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکانی سامسون و ئەوانی دیکەش بۆ نەخۆشخانەی گشتی کاڤاک گواسترانەوە.
زانیاری ئەوە گەیشتووە کە سێ لە بریندارەکان تەندروستیان ناجێگیرە.