Abdullah Shukur
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2017
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووری سانت پیتەرسبورگ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادمیر پوتین و وەزیری دەرەوە سێرجی لاڤرۆڤ کۆبووەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە لایەن کۆشکی کرێملین بڵاوکراوەتەوە، پوتین لە چوارچێوەی کۆڕبەندەکە لەگەڵ بارزانی کۆبووەتەوە و تاوتوێی پرسی ھەماھەنگی کۆمپانیای وزەی رۆسێنفێتی رووسی و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کردووە.
لەلایەکی دیکەش بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لاڤرۆڤ لەگەڵ بارزانی کۆبووەتەوە و تێدا تاوتوێی پرسەکانی وزە و پەیوەندی ئابووری و پڕۆژەکانی کۆمپانیاکانی سەر بە رووسیا کراوە.
راشگەیەنرا کە لە کۆبوونەوەکەدا باسی دواپێشھاتەکانی سووریا و عێراق و بەرەنگاربوونەوە لە دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کراوە.
ھاوکات بەپێی راگەیەندراوێکی کۆمپانیای وزەی رۆسنێفتی رووسی، چەند رێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەمەبەستی دۆزینەوەی سەرچاوەی وزە و وەبەرھەمھێنان واژوو کراوە.