Mehmet Fatih Aslan,Yasin Dikme
11 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2020
ئورفا - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە ئورفا کە ژمارەیەک هاووڵاتی عێراقی هەڵگرتبوو، ٢٩ کەس برینداربوون و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو، پاسێک کە هەڵگری تابلۆی عێراق/سلێمانی بووە لە ناوچەی تەرزی کاتێک بەرەو ئورفا چووە وەرگەڕاوە.
لە رووداوەکەدا، ٢٩ هاووڵاتی عێراقی برینداربوون کە لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاریی بەپەلەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و یەک کەسیش گیانی لەدەستداوە.
باس لەوە دەکرێت کە برینی دوو کەس لە بریندارەکان سەختە.
ئاماژە بەوەیش کرا کە سەرنشینانی پاسەکە لە شاری سلێمانی-یەوە بەمەبەستی گەشتکردن لە رێگادابوون بەرەو شاری سامسون لەسەر دەریای رەش.