Sarmand Hameed
23 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی تورکیا بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی یۆنانی بردەوە.
لە میانی کێبڕکێیەکانی کۆمەڵەی یەکەم لە پاڵەوانییەتی ئەورووپا بۆ تۆپی بالە 2019، هەردوو هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی تورکیا و یۆنان رووبەڕووی یەک بوونەوە.
یارییەکە لە ئەنقەرە پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو تیایدا هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی تورکیا بە ئەنجامی سێ گێمی بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی بالەی ئافرەتانی یۆنانی بردەوە.
ئەنجامی گێمەکان بەم شێوە بوو 25-21، و25-18، و25-8.