توركيا

ئەنتاڵیا لە سەردانیکردنی گەشتیار ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

- پارێزگای ئەنتاڵیا باشووری تورکیا، ژمارەی پێوانەیی لە سەردانیکردنی گەشتیاران تۆمار کرد بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێشوازیی لە ١٠ ملیۆن گەشتیار کردووە.

Sarmand Hameed  | 23.08.2019 - نوێکردنەوە : 26.08.2019
ئەنتاڵیا لە سەردانیکردنی گەشتیار ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات

Antalya

ئەنقەرە - AA

پارێزگای ئەنتاڵیا باشووری تورکیا، ژمارەی پێوانەیی لە سەردانیکردنی گەشتیاران تۆمار کرد بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە پێشوازیی لە ١٠ ملیۆن گەشتیار کردووە.

بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری ئەنتاڵیا ئاماری ئەو گەشتیارانەی بڵاوکردەوە کە لە ریگەی هەردوو فڕۆکەخانەی ئەنتاڵیا و غازی پاشا سەردانی ئەو پارێزگایەیان کردووە.

بەپێی ئامارە، لە ماوەی نێوان ١ی کانوونی یەکەمی رابردوو تاوەکو ٢٢ی ئاب، ١٠ ملیۆن و پێنج هەزار و ٣٢٣ گەشتیار سەردانی ئەنتاڵیایان کردووە.

بەم پێیە لە هەمان ماوەی ئاماژە پێکراودا ژمارەی گەشتیاران بەڕێژەی ١٧ لەسەد زیادی کردووە.

هەر بەپێی داتاکان، گەشتیارانی رووسی لە ریزبەندی یەکەمی گەشتیاراندان کە سەردانی ئەنتاڵیایان کردووە و گەشتیارانی ئەڵمانیش لە ریزبەندی دووەمدا دێن.

لە هەمان ماوەی ساڵی ٢٠١٧دا، شەش ملیۆن و ٦٠٩هەزار و ٦٣٦ گەشتیار سەردانی ئەنتاڵیایان کردبوو.

هەروەها لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوودا، هەشت ملیۆن و ٥٨٦ هەزار و ١١ گەشتیار سەردانی هەمان پارێزگایان کردبوو.

پارێزگای ئەنتاڵیا، مونیر کراڵئۆغڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە کردبوو کە پارێزگاکەیان بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ پێشوازییکردن لە گەشتیاران و ئامانجیانە کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی گەشتیاران لە ئەنتاڵیا بگەیەننە ١٦ ملیۆن گەشتیار.

مونیر کراڵئۆغڵو روونی کردبووەوە کە تاکو ٢٢ی ئاب، ژمارەی ئەو گەشتیارانەی سەردانی ئەنتاڵیایان کردووە، ١٠ ملیۆنی تێپەڕاندووە، هاوکات سوپاسی گشت ئەو کەس و لایەنانەی کردبوو کە رۆڵیان هەبووە لە سەردانیکردنی ئەو گەشتیارانە بۆ پارێزگاکەیان.






بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın