Göksel Cüneyt İğde
08 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2019
ئاگری - AA
بە هۆی باران بارینی بەلێزمە لە شارۆچکەی بایەزید سەربە پارێزگای ئاگری، چەند ماڵ و خوێندنگەی گوندێک ئاویان تێ چوو.
لەگەڵ بەردەوامبوونی باران بارینی بەلێزمە لە شارۆچکەکە، بارودۆخی دانیشتوانی گوندی کارابولاک لەسەر رێگەی سەرەکی ئاگری-ئیدر خراپ بووە.
بە هۆی باران بارینی بەلێزمەوە لەگەڵ کۆبوونەوەی ئاو و قوڕاوی شاخەکانی دەورووبەر، رێگاکانی گوندەگە گیران.
هەر بە هۆی باران بارینی بەلێزمەوە چەندین ماڵ و خوێندنگەی گوندەکە ئاوی تێچووە و بەخراپی کاری کردۆتە سەر باردوخۆی دانیشتوان.
لەئێستادا کاری تیمە تایبەتەکان و جەندرمە بەردەوامە لە گوندەکە.