Mazın Asad
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو گوتی: "ھۆڵەندا بە سیاسەت و پەیرەوییەکانی حکوومەتی ھاوبەشی لیبەرال و سۆسیال دیموکرات، ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ویلدەرس(سەرکردەی پارتی راستی توندڕەو) نییە".
چاوشئۆغڵو لە دیمانەیەکی لەگەڵ کەناڵی CNN International ھەڵسەنگاندنی لەسەر پێشھاتەکان کرد.
وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەرکردەی پارتی راستی توندڕەوی ھۆڵەندا، گێرت ویلدەرس و پارتەکەی بە "فاشیست" ناوزەند کرد و رایگەیاند: "ھۆڵەندا بە سیاسەت و پەیرەوییەکانی حکوومەتی ھاوبەشی لیبەرال و سۆسیال دیموکرات، ھیچ جیاوازییەکی لەگەڵ ویلدەرس(سەرکردەی پارتی راستی توندڕەو) نییە".
چاوشئۆغڵو گوتەکانی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغانی وەبیرھێنایەوە کە گوتبووی "باجەکەی دەدەنەوە" و لەوبارەیەوە رایگەیاند بیر لەسەر ھەنگاونان لە دژی ھۆڵەندا دەکەنەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "کاتێک ئەمەش دەکەین ھەروەک وڵاتانی ئەورووپا، پێشێلکاری لە یاساکانی نێودەوڵەتی و دیموکراسی ناکەین، چونکە لە تورکیا حکوومەتێکی فاشیست نییە".
چاوشئۆغڵو لە درێژەدا جەختی لەوەش کردەوە کە لەسەر بنەمای رێزگرتن لە یاسا و ستاندارتەکانی نێودەوڵەتی، دژی ھۆڵەندا ھەنگاو دەنێن و گوتیشی: "ھەروەک لە سەرەتاوە جەختم لەسەر کردەوە، گەلی ھۆڵەندا ناکەینە ئامانج و زیان بەوان ناگەیەنین. چونکە ھەڵەی ئەوان نییە. گەلی ھۆڵەندا دۆستی تورکیایە. لێرەوە گەشتیارێکی زۆر روو لە وڵاتەکەمان دەکەن و دۆستایەتیمان ٤٠٠ ساڵە درێژەی ھەیە".