ئيستانبوڵ
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتى: "رۆژئاوا رووی راستی نیشان دەدات. ئێمە نەماندەویست بەم شێوەیە بیبینین. شانسۆلیای ئەڵمانیاش ھەڵوێستی بە لای ھۆڵەندا نیشاندا. بەداخەوە بۆ تۆ. واتا تۆش لە ھەمان ھزری لەگەڵ ئەو. واتا بە گوتەی "لای تۆم" مانای ئەوەیە لە ھەمان ھزردایە".
ئەردۆغان بووە ميوانی پەخشی ھاوبەشی کەناڵی Atv و A Haber و لەبارەی رۆژەڤەوە ھەڵسەنگاندنی کرد.
سەرکۆماری تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە ھۆڵەندا بۆ ماوەی دوو کاتژمێر باری نائاسایی لە وڵاتەکەی راگەیاندووە و گوتيشی: "لە رووداوەکەی ھۆڵەندا، بێجگە لە ئیدارەی ناوەندی، شارەوانی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دادەنیشێت و باری نائاسایی رادەگەیەنێت. ئەی وەزیرەکەی من چۆن ھاتووچۆ بکات؟ ئێمە باس لە خانمێک دەکەین؟ ئەی ئێوە باس لە مافەکانی ئافرەت ناکەن؟ ئەم ئافرەتە وەزیرێکی کۆماری تورکیایە و دەیەوێت بچێتە خاکی خۆی. دەیەوێت بە ئۆتۆمبێلی دیلۆماتیکی بچێتە بینای کونسوڵخانە، کەچی رێگە نادەن بچێتە نێو بینایەی کونسوڵخانەکەی خۆی. رێگە نادەن کە سەرکونسوڵی تورکیا لە بینایەکە بێتە دەرەوە. بۆ ئەمەش باری نائاسایی راگەیەنراوە. لە تورکیاش بەھۆی کودەتاوە باری نائاسایی راگەیەنراوە و ھەر کێیەکیش لە یەکێتی ئەورووپا کە دێتە تورکیا دەڵێت کەی باری نائاسایی ھەڵدەگرن؟ ئێمەش دەڵێین کەی ھەوڵی کودەتامان گەیاندە ئەنجامێک ئەوکات".
ئەردۆغان گوتی: "نەخێر واتا لە ئێستادا بە مانای پشتگیرکردنی رێکخراوی تیرۆریستی دێت. قەندیل چی دەڵێت؟ دەڵێت "نەخێر". سەرکردەکانی رێکخراوی تیرۆریستی لە قەندیل چی دەڵێن؟ دەڵێن "نەخێر". سەری رێکخراوی تیرۆریستی لە ئیمراڵی چی دەڵێت؟ دەڵێت "نەخێر". بۆیە لە ئێستادا "نەخێر" بە مانای پێکەوە رۆیشتنە لەگەڵ ئەمانە بۆ ھەمان ئاراستە. ھەرکێیەک بێت، رەنگە ئەمە کەس بێت یاخود دەزگایەک. ئەمەش بە مانای یەکگرتن لە کەمپینەی "نەخێر" لەگەڵ رێکخراوانی تیرۆریستی دێت کە دەیانەوێت دابەش و پارچە بکەن. بەم شێوەیە روونە. کێشەی ئەوانەی کەمپینەی "بەڵێ" بەڕێوە دەبەن، چییە؟ بەرەوپێشبردنی ئەم وڵاتەیە".
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند: "لە رووداوەکەی ھۆڵەندا، بێجگە لە ئیدارەی ناوەندی، شارەوانی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا دادەنیشێت و باری نائاسایی رادەگەیەنێت. ئەی وەزیرەکەی من چۆن ھاتووچۆ بکات؟ ئێمە باس لە خانمێک دەکەین؟ ئەی ئێوە باس لە مافەکانی ئافرەت ناکەن؟ ئەم ئافرەتە وەزیرێکی کۆماری تورکیایە و دەیەوێت بچێتە خاکی خۆی. دەیەوێت بە ئۆتۆمبێلی دیلۆماتیکی بچێتە بینای کونسوڵخانە، کەچی رێگە نادەن بچێتە نێو بینایەی کونسوڵخانەکەی خۆی. رێگە نادەن کە سەرکونسوڵی تورکیا لە بینایەکە بێتە دەرەوە. بۆ ئەمەش باری نائاسایی راگەیەنراوە. لە تورکیاش بەھۆی کودەتاوە باری نائاسایی راگەیەنراوە و ھەر کێیەکیش لە یەکێتی ئەورووپا کە دێتە تورکیا دەڵێت کەی باری نائاسایی ھەڵدەگرن؟ ئێمەش دەڵێین کەی ھەوڵی کودەتامان گەیاندە ئەنجامێک ئەوکات".
ئەردۆغان لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: "ھۆڵەندا دەڵێت ئەفەندییەکەی ئەوێ دەڵێت "ئێمە بەڕێوەبەری ئەم وڵاتەین". لە ژێرەوەش وێنەیەکی داناوە و نیشانەی چەوتی لەسەر داناوە... خۆ من بەڕێوەبەر نیمە. بەڕێوەبەری ئەم وڵاتە گەلە ئەی رووتە(سەرۆکوەزیرانی ھۆڵەندا). تۆ جارێ لە دیموکراسی تێنەگەیشتووی. پێوایە دەبێت فێری دیموکراسی بیت. ھیچ سەرۆکوەزیرانێک بەڕێوەبەر نییە. بەڕێوەبەری وڵاتانی دیموکراسی، گەلە. گوتنی "من بەڕێوەبەرم" بێ رێزییە بەرامبەر بە گەل. بێگومان ئەمانە رێزیان نییە. ئێمە لە وڵاتەدا ھیچ کاتێک نەبووینە بەڕێوەبەر و نەبووینە ئەفەندی وڵات".
لەبارەی لێدوانەکانی کەمال کڵچدارئۆغڵو، ئەردۆغان گوتی: "لە گیانی کۆبوونەوەکەی یەنیکاپی تورکیا جیابوونەوە نییە. لە گیانی یەنیکاپی پێکەوە رۆیشتن لەگەڵ تیرۆریستان نییە. ئەگەر ئێوە دەنگی "نەخێر" بۆ گشتپرسی بەکاربھێنن، ئەوا ئەمە پێچەوانەی گیانی کۆبوونەوەی یەنیکاپییە. چونکە ئەوانەی دەڵێن نەخێر پەکەکە و قەندیلە. ئەوانەی کە دەڵێن نەخێر رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆیە. ئێستاش دەڵێ من نوێنەری یەنیکاپیم، نەخێر من تۆم داوەتی یەنیکپاتی کرد و ئەمەشت رەتکردەوە و خامەی تایبەتیشت ئەمەی پێ راگەیاندین. بەڵام دواتر داوەتنامەکەت قبوڵ کرد و ھاتیتە یەنیکاپی".
سەبارەت بە دەنگۆی راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری لە منبج لە لایەن پەیەدە، ئەردۆغان رایگەیاند: "گشت ئەمانە چیرۆکە. وا دەزانن فێل دەکەن. راگەیاندنی خۆبەڕێوەبەری لەوێ و لەوێ... لە باکووری سووریا کە خۆبەڕێوەبەرییان راگەیاند چی روویدا؟ ئەمانە بێ مۆڵەتی تورکیا، ناتوانن ھەنگاوێک بنێن. گشت ئەمانە ھەنگاو بە ھەنگاو چاودێری دەکرێت".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھەڵوێستی سکانداڵی ھۆڵەندا گوتی: "رۆژئاوا رووی راستی نیشان دەدات. ئێمە نەماندەویست بەم شێوەیە بیبینین. شانسۆلیای ئەڵمانیاش ھەڵوێستی بە لای ھۆڵەندا نیشاندا. بەداخەوە بۆ تۆ. واتا تۆش لە ھەمان ھزری لەگەڵ ئەو. واتا بە گوتەی "لای تۆم" مانای ئەوەیە لە ھەمان ھزردایە. ئێمە لەوانەین کە لەگەڵ خۆشەویستەکانماندا پێکەوەین. ئەوەی ئەمانە دەیکەن، ھەرگیز نە لە یەکێتی ئەورووپا و نە لە ڤەنەدیک دەوەشێتەوە".
ھەر لەبارەی ھەڵوێستی ھۆڵەندا، ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەمانە كيَشەیەكى وەک رێککەوتننامەی ڤیەننایان نییە. ھەمووی لە ژێر پێی ئەمانەیە. ئەمانە فاشیستییە بەرامبەر رێککەوتننامەی ڤیەننا. دەتوانین بڵێین ئەمانە نازیزم یان نیونازیزمن. واتا دەتوانین بڵێن بیرۆکەی نازی نوێ. بۆچوونی ئەمانە لەسەر رێککەوتننامەی ڤیەننا بەم شێوەیەیە".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "بەشێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا ھەموویان نەخەینە لاوە، بەداخەوە حەز لە گەشەسەندنی تورکیا ناکەن، بەڵام لێرەدا بەداخەوە ئەڵمانیا بە پلە یەک دێت. ئەڵمانیا بە بێزەییانە پشتیوانی تیرۆر دەکات".
ھەر لەبارەی ھەڵوێستی ئابڕوبەری ھۆڵەندا، ئەردۆغان گوتی: "من لێبووردنێکی وشک بەھیچ شتێک ناگۆڕمەوە. لە ھیچ شڕۆڤەیەک جێگەی نابێتەوە. ئێمە دەزانین ئەوانە کێن. ئەمڕۆ سەردێرێکی رۆژنامەیەکی سویسرا زۆر مانادارە، رۆژنامەکانی سویسراش فێرە تورکی دەبن. دەزانن چی دەڵێن؟ "بۆ دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان دەنگی نەخێر بەکاربھێنن"، ئەمە بە مانای چی دێت؟ ئەمە لە راستیدا ئەگەر بە پێچەوانەوە بخوێنیتەوە، بە مانای بەڵێ دێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند: "ئەمانە بە تایبەتی زوو یان درەنگ باجەکەی دەدەنەوە، بەڵام بەشێوەیەکی خێرا لەرووی دیپلۆماسییەوە لێپرسینەوەی رووداوەکەی ھۆڵەندایان لێ دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا ھەروەھا گوتی: "رۆژی چوارشەممە ھەڵبژاردن لە ھۆڵەندا ھەیە. یەکێک لەمانە بە مانای وشە چوار لەسەر چوار رەگەزپەرستە. ھەڕەشە دەکات و دەڵێت "ھۆڵەندا جێ بھێڵن". ئایا تۆ ئەو مرۆڤانەت بۆ ئەوێ ھێنا، تاوەکو بڵێی ھۆڵەندا جێ بھێڵن؟ تۆ کێی؟ سنوورت بزانە. ئەوی دیکەش کاتێک سەرۆکوەزیران بوو، پەیوەندییمان لەگەڵی باش بوو. ئەویش لە شەوی رووداوەکە، قسە بە سەرۆکوەزیرانمان گوت و دەشڵێت "پێویستە ئێرە بەجێ بھێڵێت(وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی تورکیا)". باشە تۆ لەمەودوا چۆن لە دەرگای تورکیا دەدەیت؟ ئێستا ئێمە لەکاتی گەڕانەوەمان بۆ ئەنقەرە، ئەمانە لەگەڵ بەڕێز سەرۆکوەزیران تاوتوێ دەکەین. بێگومان ئێمەش لە ئێستادا چی سزایەکی دیپلۆماسیمان ھەبێت، جێبەجێی دەکەین".
لەبارەی دەنگۆی خۆسەری پەیەدە/پەکەکە لە منبج، ئەردۆغان گوتی: "ئەمانە ئێستا بۆخۆیان لە ھەوڵی دروستکردنی ژینگەیەکی دەروونی و لە ھەوڵی راگەیاندنی شتێکی بەم جۆرەن. شتێکی بەم شێوەیە نییە. ئێستا ئێمە لە دەروپشتی منبج چەند گوندێکمان رزگار کردووە. قۆناغەکەش بەردەوامە".
لە درێژەی کاردانەوەکانی دژی ھۆڵەندا، ئەردۆغان گوتی: "من لێبووردنێکی وشک بەھیچ شتێک ناگۆڕمەوە. لە ھیچ شڕۆڤەیەک جێگەی نابێتەوە. ئێمە دەزانین ئەوانە کێن. ئەمڕۆ سەردێرێکی رۆژنامەیەکی سویسرا زۆر مانادارە. رۆژنامەکانی سویسراش فێرە تورکی دەبن. دەزانن چی دەڵێن؟ "بۆ دیکتاتۆریەتی ئەردۆغان دەنگی نەخێر بەکاربھێنن"، ئەمە بە مانای چی دێت؟ ئەمە لە راستیدا ئەگەر بە پێچەوانەوە بخوێنیتەوە، بە مانای بەڵێ دێت".
news_share_descriptionsubscription_contact

