Yeşim Sert Karaaslan,Hemın Othman Mohammed
14 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، نومان كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه وه‌ك توركیا ناڕهحهتنین به بوونی كورد له باكووری سووریا و، گوتی: "وه‌ك توركیا ناڕه‌حه‌ت نین له بوونی برایانی كوردمان له باكووری سووریا، به‌ڵام ناڕه‌حه‌تین به‌وه‌ی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی باكووری سووریا بكاته ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستیی. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ناو كانتۆنانه‌ی پێشتر راگه‌یه‌ندراون و، ئه‌و به‌ناو ئۆتۆنۆمیه به‌لای ئێمه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه".
له كاتێكدا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی توركیا به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران، بینالی یڵدرم له كۆشكی چانكایا له كۆبوونهوهدابوو، كورتوڵموش بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه په‌یه‌ده له منبج خۆسه‌ری راگه‌یاندووه، ئایا له‌و باره‌یه‌وه گفتوگۆ كراوه؟ كورتوڵموش رایگه‌یاند "هه‌ڵوێستی توركیا زۆر روون و ئاشكرایه. ئێمه له‌و باره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه ده‌كه‌ین. ئێمه وه‌ك توركیا ناڕه‌حه‌ت نین له بوونی برایانی كوردمان له باكووری سووریا، به‌ڵام ناڕه‌حه‌تین به‌وه‌ی هه‌ر رێكخراوێكی تیرۆریستیی باكووری سووریا بكاته ده‌وڵه‌تێكی تیرۆریستیی. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه به‌ناو كانتۆنانه‌ی پێشتر راگه‌یه‌ندراون و، ئه‌و به‌ناو ئۆتۆنۆمیه به‌لای ئێمه‌وه هیچ به‌هایه‌كی نییه".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "توركیا رێگه نادات به‌وه‌ی له منبج ده‌گوزه‌رێت. له‌و باره‌یه‌شه‌وه هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان، هه‌میش له‌گه‌ڵ رووسه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌موو موخاتهبهكان له گفتوگۆداین. وه‌ك چۆن له‌سه‌ره‌تاوه له زۆر كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیدا باسمان كرد. منبج موڵكی منبجییهكانه. كاتێک ده‌گوترێت با داعش له‌وێ ده‌رپه‌ڕێنین، ئه‌وا ناكرێت رێكخراوێكی دیكه‌ی چه‌كداریی تێدا جێگیر بكرێت كه پێكهاته‌ی دیموگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت، چونكه ئه‌وه هاوكارنابێت له ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی لە سووریا. وه‌ك توركیا هه‌رگیز ئه‌وه قبووڵ ناكه‌ین و ئه‌و ئۆتۆنۆمییە و هاوشێوه‌كانی به‌لای ئێمه‌وه هیچ به‌هایه‌كیان نییه".