Mazın Asad
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
واشنتۆن
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکاتی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی منبج لەژێر دەستی داعش رایگەیاند لە چوارچێوەی بەڵێنەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەشێوەیەکی گونجاو بەڕێوە چوو.
گوتەبێژی پنتاگۆن، ئادریان رانکین گالۆوای لەبارەی کۆنترۆڵکردنی شارۆچکەی منبج لەدەست داعش و قۆناغەکانی داھاتوو لە شارۆچکەکەدا وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە.
گالۆوای ئاماژەی بەوە دا سەرەڕای شکستھێنان بە داعش لە ئۆپەراسیۆنەکەی منبج، ئۆپەراسیۆنەکە لە ھەمان کاتدا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردن و بەڕێوەبردنی ناوچەکە لە لایەن ھاووڵاتیانی شارۆچکەکە ئەنجام دراوە و زیاتر گوتیشی: "پێمانوایە ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا بەرەو کۆتایی شەڕی رزگارکردنی منبج نزیک بووەتەوە. ھێزەکان بە سەرپەرشتی ھاوپەیمانی عەرەبی سووریا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێوە دەچێت".
گوتەبێژی پنتاگۆن لە درێژەدا خۆشحاڵی لەبارەی ھاوبەشی ئەمریکا و تورکیا لە شەڕەکە دەربڕی و گوتیشی: "ھەردوو وڵات بەپێی بەڵێنەکانی نێوانیان بەشێوەیەکی گونجاو رێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە. لەبارەی ئەمە و بابەتەکانی دیکەدا لەگەڵ ئەنقەرە درێژە بە پەیوەندییەکانمان دەدەین".