Mohammed Baqi Hussein
19 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2016
ئۆردو
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا نومان كورتوڵموش: "لێره‌وه بۆ جارێكی دیكه بانگه‌واز ئاراسته‌ی پارته‌كان ده‌كه‌م، به‌تایبه‌تیش هه‌ده‌په كه به‌رامبه‌ربە دیموكراسی له تاقی كردنه‌وه‌دایه. رۆژێكه و ئه‌مڕۆ. خێرا و ده‌ستبه‌جێ بێ گوتنی 'به‌ڵام' ئه‌و ناپاك و بكوژانه‌ی ئه‌م تیرۆره‌یان كردووه ئیدانه بكه‌ن و بۆچوونی خۆتان بخه‌ڕوو".
كورتوڵموش له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی بێیۆغڵووه رایگه‌یاند، "هه‌وڵی جێبه‌جێ كردنی پیلانی ناپاكی ده‌ده‌ن. هه‌رچیه‌ك بكه‌ن پووچه، ئه‌م گه‌له هه‌رگیز ته‌سلیمی داوهكانتان نابێت. ئه‌م گه‌له بوار به هیچ كه‌سێك نادات كه خواستی كرده‌وه‌ی تیرۆرستیان هه‌یه، پشتیوان به‌خوا برایه‌تی دێرین و ئه‌زه‌لی بۆ هه‌میشه‌یی لێ دێت و تا رۆژی دوایی به یه‌كه‌وه له‌م نیشتمانه به ئاشتی ده‌ژین".
کورتوڵموش گوتی: "دەنگمان بۆ گشت جیھان بەرزدەکەینەوە، ھەروەکو چۆن لە تورکیا ھەموو کەسێک ناچارە دژی تیرۆر بوەستێتەوە، داوا دەکەین گشت جیھان و گشت ئەو کەسانەی کە بەدۆستی خۆمانی دەزانین لە دژی تیرۆر پاڵپشتی تورکیا بن".
ناوبراو به‌مجۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا: "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رپرسیارێتییه‌كه، پێویسته هه‌مووان به یه‌كێتی و پێكه‌وه‌ژیان دژی بوه‌ستینه‌وه. هه‌مووان بانگهێشت ده‌كه‌م تا بێ دوودڵی و چه‌ند و چۆن، وه‌ك یەک جه‌ستە دژی ئه‌و كرده تیرۆریستییانه و ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌و هێزه تاریكانه‌ی پێیان ئهنجامدەدهن، بوه‌ستینه‌وه".
كورتوڵموش جه‌ختی كره‌وه كه له‌به‌رانبه‌ر تیرۆردا چۆك داناده‌ن و پاشه‌كشه ناكه‌ن.
کورتوڵموش گوتی: "ھەرچیەک دەکرێت با بکرێت ھەرگیز بە تیرۆر رانایه‌ین، بەرامبەر تیرۆر پاشه‌كشه ناكه‌ین. ژیانی رۆژانەمان لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان بەردەوام دەبێت".