Mohammed Baqi Hussein
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2017
ئهنقهره - AA
- جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، نومان کورتوڵموش: ''ئەگەر بۆ لەمەودوا، تورکیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بگەنە رێککەوتنێک و دۆخەکە بەو جۆرەی لێبکرێت کە رێگە خۆشکەر بێت، ئەوا دەکرێت هەنگاو لەبارەی پاککردنەوەی هەریەک لە منبج و رەققەوە بنرێت''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا و گوتەبێژی حکوومەت، نومان كورتوڵموش لهمیانی بهڕێوهچوونی كۆبوونهوهی ئهنجوومهنی وهزیراندا كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیی سازدا و لێدوانی گرنگی دا.
کورتوڵموش لهبارهی ئۆپهراسیۆنی رهققه و منبجهوه گوتی: ''ئەگەر بۆ لەمەودوا، تورکیا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بگەنە رێککەوتنێک و دۆخەکە بەو جۆرەی لێبکرێت کە رێگە خۆشکەر بێت، ئەوا دەکرێت هەنگاو لەبارەی پاککردنەوەی هەریەک لە منبج و رەققەوە بنرێت''.
كورتوڵموش درێژهی بهقسهكانی دا و گوتی: ''رەققە ناوەندی داعشە، ئەگەر لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی رەققەدا بڵێن کە 'ئێمە شارەکە لە داعش پاک دەکەینەوە و لە جێگەیان یەپەگە و پەیەدە دادەنێین'، ئەمە هەڕەشەی پلە یەکی ئاسایشە بۆ تورکیا، مەترسیی ئاسایش دێنێتە ئاراوە. هەرلەبەر ئەوە بۆ پاککردنەوەی رەققە لە داعش و لەو ماوەیەشدا بۆ ئەوەی ئەندامانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە-یەپەگە بەهەر بەهانەیەک کە هەیە لەوێ جێگیر نەکرێن، لە چوارچێوەی رێککەوتنێکدا لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییدا، دەکرێت هەنگاو بهاوێژێت. ئەمەش لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەردەکەوێت بەلەبەرچاوگرتنی ئەو دۆخانەی کە دێنە پێشەوە''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژهی بهوهیشدا كه هیچ كام له بهرپرسانی توركیا روونكردنهوهی نهرێنییان سهبارهت بهگشتپرسی بڵاونهكردووهتهوه و گوتی: "هیچ کام لە بەڕێزان سەرۆکوەزیران و سەرکۆمار ئەو هاووڵاتییانەیان بەتیرۆریست لەقەڵەم نەداوە کە دەنگ بە نەخێر دەدەن. ئەوەی ئەوان سەرنجیان داوە ئەوەیە کە رێکخراوەکان، لایەنەکانی دوژمنی تورکیا، پشتگیری لە 'نەخێر' دەکەن. ئەویش شتێکی شاراوە نییە. هەربۆیە هیچ پێویست ناکات ئەمە بکەنە بەشێک لە لێکتێنەگەیشتن و هەڵە لێکدانەوە".