Rewa Mahmut Hasan
13 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2017
ئەرزەڕۆم-AA
لە ٣٤ وڵات و بەسەرپەرشتی کۆمیتەی ئۆڵۆمپیادی ئەورووپا و بە بەشداری ٦٧٥ وەزرشوان، فێستیڤاڵی زستانەی ئۆڵۆمپیادی گەنجانی ئەورووپا ٢٠١٧ لە شاری ئەرزەڕۆمی تورکیا دەستی پێکرد.
لە مەراسیمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا وەرزشوانی میللی تورکیا، ئایشە دورلو مەشخەڵی ئۆڵۆمپیادەکەی وەرگرت و وەرزشوانێکی تر، بەناوی سەردار دەنیز ئاگری مەشخەڵەکەی داگیرساند.
لە مەراسیمی کردنەوەکەدا تابلۆیەکی رەنگاورەنگی جوان درا بەناوچەکە و چەندین نمایش ئەنجام درا کە ١٩٠ سەماکار بەشدار بوون تێیدا و چەندین یاری ئاگرینی بەئاسماندا دەتەقێنران. ئەسپسواران بەئاڵای تورکیاوە بەناو مەیدانەکەدا نمایشیان دەکرد.
لەلایەکی ترەوە هێزە ئەمنییەکان رێوشوێنێکی ئەمنی توندیان لە ناوچەکە گرتبوویە بەر تاکو هیچ جۆرە رووداوێکی نەخوازراو روونەدات.