Rewa Mahmut Hasan
24 ئەیلوول 2015•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2015
واشنتۆن
لەمیانی سەردانێکیدا بۆ واشنتۆن، سەرکردەی کاتۆلیکەکانی جیهان، پاپای ڤاتیکان پاپا فرانسیس داوا دەکات کە مامەڵەی باش لەگەڵ کۆچبەراندا بکرێت.
پاپا فرانسیس دوای ئەوە بەمەبەستی ئەنجام دانی چەند چاوپێکەوتنێک گەیشتە کۆشکی سپی، دواتر لەگەڵ پیرانی سەرجەم وڵاتاندا لە ساینت ماسیو کۆبوویەوە.
پاپا لە گوتەیەکیدا پەیامی نارد بۆ تەواوی جیهان و داوای کرد کە بە جوانی و بەباشی مامەڵە لەگەڵ کۆچبەراندا بکەن لەکاتێکدا ژن و منداڵی زۆر لەناو کۆچبەران دا هەیە.
لە دوای کۆبوونەوەکەش پاپا نانی نیوەڕۆی لەگەڵ ٣٠٠ کەسی بێ ماڵ و حاڵدا خوارد. هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەی پاپادا بۆ واشنتۆن، بەشداری کرد لە گەورەترین مەراسیمی دینی کەلەلایەن کڵێسای کاتۆلیکی رۆما لە ئەمریکا و زانکۆی کاتۆلیکی ئەمریکییەوە رێکخرابوو.
پاپا فرانسیس چەندین نزای دینی و پەیامی بڵاو کردەوە. دواتر چەندین ئامۆژگارییەکی گرنگی بەشداربووانی کرد.
یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا جۆ بایدن لەو مەراسیمە دینییەدا بەشداربوو.