Ali Kemal Akan
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش:
- "حه‌له‌ب و مووسڵ، دوو شارن كه له‌مه‌ودا رووبه‌ڕووبوونه‌وی داعش دیاری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دوو هێمای گرنگن بۆ به‌رقه‌راربوونی هاوسه‌نگیی له ناوچه‌كه‌دا یان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه باس له‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌بێت ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شێوه‌یه‌كی دروست و، رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌بچێت. باسی بنه‌ڕه‌تی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه. ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شارانه، به‌شێوه‌یه‌ك ئازاد بكرێن كه هێزه ناوخۆییەكانی به‌شداری سه‌ره‌كیان هه‌بێت تیایدا".
- "ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌وه بكه‌مه‌وه، كاتێک داعش له ناوچه‌كه دوورده‌خرێته‌وه، نابێت هیچ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی یان گرووپی چه‌كداری ببرێنه ئه‌وێ".
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی رۆژنامه و ته‌له‌ڤیزیۆنه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌دا كۆبووه و، وه‌ڵامی پرسیارهكانیانی دایه‌وه و، باسی له بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ كرد.
كورتوڵموش باسی له پێشهاته‌كانی عێراق كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و هێڵه سه‌ره‌كییانه‌ی توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر شێوازی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دایناوه كه تا ئێستا به‌رده‌وامه له مووسڵ پێشێلكاری نییه و، گوتی: "باسی توركیا له‌وێ مووسڵه، كه یه‌كێكه له‌و شارانه‌ی كلیلی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دژبه داعشه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر گرنگه كه له‌مه‌ودا چۆن داهاتووی مووسڵ بنیاتبنرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌كه‌دا. به هه‌مان شێوه حه‌له‌ب. حه‌له‌ب و مووسڵ، دوو شارن كه له‌مه‌ودا رووبه‌ڕووبوونه‌وی داعش دیاری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها دوو هێمای گرنگن بۆ به‌رقه‌رار بوونی هاوسه‌نگی له ناوچه‌كه‌دا یان ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه. له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تاوه باس له‌وه ده‌كه‌ین كه ده‌بێت ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ به‌شێوه‌یه‌كی دروست و، رێك‌وپێك به‌ڕێوه‌بچێت. باسی بنه‌ڕه‌تی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه. ده‌بێت هه‌موو ئه‌و شارانه، به‌شێوه‌یه‌ك ئازاد بكرێن كه هێزه ناوخۆییەكانی به‌شداری سه‌ره‌كیان هه‌بێت تیایدا".
- "دروستتره له‌بری میلیشیای شیعی حه‌شدی شه‌عبی به‌كاربهێنرێت"
كورتوڵموش باسی له‌وه كرد كه توركیا له‌سه‌ر ئه‌و بانگهێشته‌ی ئاراسته‌ی كرابوو چووه له باشیك مه‌شق و راهێنانی به هێزه ناوخۆییه‌كان كردووه، ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی ته‌واو له خه‌ڵكی مووسڵ پێكهاتووه، له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی نه‌ینه‌وا و پێشمه‌رگه به‌شداریان له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا كردووه.
نومان كورتوڵموش، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه هه‌موو ئه‌و هێزه جیاوازانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ده‌ژین، بریتین له هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ناوچه‌كه و، گوتی: "نابێت به‌بیانووی راماڵینی داعش له‌هیچ شارێكی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا پاكتاوی نه‌ژادی بكرێت. دووه‌م؛ نابێت له‌مه‌ودوا هیچ پێشهاتێك به‌و ئاراسته‌یه بێت كه ببێته هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی و ده‌ره‌نجامی نه‌خوازراو له ناوچه‌كه‌دا. به‌تایبه‌تی داوا له میدیا ده‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌م دوواییانه‌دا به ئاسانی گوتراوه خێرا تێی ده‌كه‌وین ئه‌ویش به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی میلیشیا شیعه‌كان، میلیشیا كوردییهكانه، چونكه ئه‌وه خواستی ئه‌وانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت تابلۆی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه به‌و شێوه‌یه نیشان بده‌ن. له‌بری ناونان له گرووپه چه‌كداره‌كان یان به‌گوێره‌ی نه‌ژاد یان مه‌زهه‌ب، دروستتره له‌بری میلیشیای شیعی حه‌شدی شه‌عبی به‌كاربهێنرێت".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین ئه‌وا به‌ر به‌و تێگه‌یشتن و پێشبینیه ده‌گیرێت كه هه‌وڵی دروستبوونی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌دات. سه‌دان ساڵه شیعه‌كان، سوننه‌كان له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونیان هه‌یه. سه‌دان ساڵه تورك، كورد، عه‌ره‌ب، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له‌م ناوچه‌یه‌دا بوونیان هه‌یه. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وام ده‌بن. یه‌كێك له‌و هێڵه سوورانه‌ی له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه هه‌یه، خۆ به‌دوور گرتنه له‌و پێشهاتانه‌ی كه هانی شه‌ڕی مه‌زهه‌بی ده‌ده‌ن له ناوچه‌كه‌دا. ده‌مه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ئه‌وه بكه‌مه‌وه، كه كاتێک داعش له ناوچه‌كه دوورده‌خرێته‌وه، نابێت هیچ رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستیی یان گرووپی چه‌كداری ببرێنه ئه‌وێ".