Ali Kemal Akan
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی تورکیا، نومان كورتوڵموش له‌باره‌ی په‌لاماره‌كانی وان و ئهلازیغهوه رایگه‌یاند: "به‌توندترین شێوه به‌رده‌وامده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان كه ناوه‌كانیان جیاوازه به‌ڵام دارده‌ستی هه‌مان ده‌ستن. جیاوازییه‌كی نییه ناوی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كه په‌كه‌كه، داعش یان فه‌تۆیه. ئه‌و تیرۆره‌ی كه وڵات و گه‌ل و هاووڵاتییانمان ده‌كاته ئامانج، ده‌دۆڕێت".
كورتوڵموش له پێگه‌ی خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی وان و په‌لاماره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئهلازیغهوه بڵاوكرده‌وه و نووسیویه‌تی: "داوای چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له بۆ برینداره‌كان و لێخۆشبوو‌ن بۆ شه‌هیده‌كان ده‌كه‌م. خودا ئارامی بكات به كه‌سوكاریان. به‌توندترین شێوه به‌رده‌وامده‌بین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان كه ناوه‌كانیان جیاوازه به‌ڵام دارده‌ستی هه‌مان ده‌ستن. جیاوازییه‌كی نییه ناوی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كه په‌كه‌كه، داعش یان فه‌تۆیه. ئه‌و تیرۆره‌ی كه وڵات و گه‌ل و هاووڵاتیانمان ده‌كاته ئامانج، ده‌دۆڕێت".