Yusuf Aydın Deniz,Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و گوته‌بێژی حكوومه‌تی توركیا، نومان كورتوڵموش سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا رایگه‌یاند:"ده‌مه‌وێت بڵێم، بڕیارێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كاندا، له‌ڕووی شێواز و شیاویی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ورووپاوه سه‌باره‌ت به توركیا گرنگه".
كورتوڵموش له لێدوانێكیدا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی توركیاوه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئاشكرایه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له‌ژێر كاریگه‌ریی سیاسه‌تی په‌نابه‌ران و دژایه‌تیی ئیسلامدایه و گوتی: "هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و بڕیاره بڕیارێکه سه‌ره‌تا ده‌بێت سیاسه‌تمه‌داره ئه‌ورووپییه‌کان له ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی تێبگه‌ن که له‌رووی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ورووپاوه زه‌نگێکی ئاگادارکردنه‌وه‌یه''.
- "یه‌كێتیی ئه‌وروپا له توركیا زیانی زیاتر به‌رده‌كه‌وێت"
کورتوڵموش گوتی: "ئێمه نامانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌کانمان به‌ئاراسته‌یه‌کی نه‌رێنیدا بڕوات، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری حاڵه‌تێکی له‌وجۆره‌دا پێمان وایه، یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌تورکیا زیاتر زیانی پێده‌گات و کاریگه‌ریی نه‌رێنی ده‌که‌وێته سه‌ر''.
كورتوڵموش لەبارەی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر سه‌ربازانی سوپای توركیا كه له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا لهسووریادان گوتی: "به‌ڕێز پوتین خۆی به‌ڕوونی پشتراستی ئه‌وه‌ی كرده‌وه كه ئه‌و فڕۆكانه‌ی به‌شداریان له‌و هێرشه‌دا كردووه سه‌ربه رووسیا نین. تۆماری ئه‌و فڕۆكانه هه‌یه كه به‌شداربوون له‌و هێرشه‌دا، جا فڕۆكه‌ی جه‌نگی بن یان فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، له‌گه‌ڵ تۆماری هه‌موو جموجوڵه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا. دوای ئه‌وه‌ی دۆزرانه‌وه، رێککاری پێویست به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر".
- "كاره‌كانی ده‌ستووری نوێ"
كورتوڵموش له‌باره‌ی ده‌ستووری نوێی توركیاوه دوا و گوتی: ''مه‌هه‌په له‌ڕووی ته‌کنیکییه‌وه به‌رده‌وامه له‌سه‌ر کاره‌کانی سه‌باره‌ت به‌و پاکێجه‌ی ئاک پارتی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی له‌ده‌ستووردا راده‌ستی کردووه. له‌کورتترین ماوه‌دا وه‌ڵامی فه‌رمی خۆیانمان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. له‌کۆتاییشدا ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک دروست ببێت له‌ڕووی زاڵبوون به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک ئاسته‌نگدا یان ئه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ری کێشه‌که نه‌کرا، ئه‌وا له‌ئاستی باڵای سه‌رکرده‌کاندا بڕیاری کۆتایی له‌وباره‌یه‌وه ده‌درێت و هاوکات چۆنیەتی ناردنی بۆ په‌رله‌مان و واده‌که‌ی دیاری ده‌کرێت. هیوادارین له‌کورتترین ماوه‌دا بگه‌ینه ئه‌نجام''.
- "تا پێویست بكات باری نائاسایی له توركیادا راده‌گه‌یه‌ندرێت"
كورتوڵموش لە درێژەدا گوتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌نگارییه‌كی گه‌وره به‌ڕێوه‌ده‌برێت تا پێویست بكات باری نائاسایی له توركیادا راده‌گه‌یه‌ندرێت. ئومێده‌وارین له كورترین ماوه‌دا باری نائاسایی ته‌واوبێت و، توركیا به‌شێوه‌یه‌كی جددی ده‌ست به قۆناغی ئاسایی بوونه‌وه بكات. به‌ڵام له ئه‌نجامدا باری نائاسایی كاریگه‌ری نه‌كردووه‌ته سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتییانی ئاسایی. ته‌نیا ده‌وڵه‌ت له ئه‌ندامانی فه‌تۆ و ئه‌و خانانه‌ی چالاكی تیرۆریستی دژبه ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام ده‌ده‌ن پاكده‌كرێته‌وه. ئومێده‌وارین پێش ریفراندۆم سه‌ره‌تا باری نائاسایی ده‌ره‌نجامی هه‌بێت".