Enes Kaplan
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2016
نومان كوتوڵموش:
-"با هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ساتێك هاوكارییه لۆجستی، هه‌واڵگری، چه‌ك، دارایی و سیاسییه‌كانیان رابگرن، هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌پێوه نامێنێت. له‌ئێستادا گوایه ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجامده‌درێت، با هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و رێكخراوه رابگرن، له‌ماوه‌ی یەک هه‌فته تا 10 رۆژدا داعش له‌ناوده‌به‌ن. به‌هه‌مان شێوه ئێمه چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌جه‌نگین، وه‌ك ده‌بینین ئه‌و چه‌كانه‌یان له‌و هه‌موو وڵاته‌وه چۆن به‌ده‌ست گه‌یشت؟"
-"گرژییەکانی نێوان باکووری عێراق و حکوومەتی ناوەندیی پێویستە لەڕێگای دانوستانەوە چارەسەربکرێت و دووبارە چاوی پێدا بخشێنرێتەوە، ئەمە راستترین رێگای چارەسەری ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی ئەم ناوچەیەیە''.
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، نومان كورتوڵموش له كه‌ناڵی TGRT وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژی په‌كه‌كه كورتوڵموش راگه‌یاند، ماوه‌ی ٤٠ ساڵه توركیا به‌ره‌نگاری په‌كه‌كه ده‌بێته‌وه و له‌و ماوه‌یه‌دا نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌س كوژراون و زیاتر له ٧ هه‌زاریش له هێزه ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كورتوڵموش ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا کە له‌و ماوه‌یه‌دا بڕی یەک ترلیۆن و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانی مادی بەر توركیا كه‌وتووه.
كورتوڵموش گوتی: "دوای ٢٢ی تهمووز تابلۆیه‌كی نوێ هاته ئاراوه. به‌ڕوونی ده‌یڵێم، سه‌ره‌كیترین هۆكاری سه‌ختیی ئه‌م تابلۆیه، هاندان و ورهدانه به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا داعش و په‌كه‌كه له‌دوای ٢٢ی ته‌مووزه‌وه له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه هاندراون و وره‌یان پێدراوه.
كوتوڵموش گوتی: "با هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ساتێك هاوكارییه لۆجستی، هه‌واڵگری، چه‌ك، دارایی و سیاسییه‌كانیان رابگرن، هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی به‌پێوه نامێنێت. له‌ئێستادا گوایه ئۆپه‌راسیۆن دژی داعش ئه‌نجامده‌درێت، با هاوكارییه‌كانیان بۆ ئه‌و رێكخراوه رابگرن، له‌ماوه‌ی یەک هه‌فته تا ١٠ رۆژدا داعش له‌ناوده‌به‌ن. به‌هه‌مان شێوه ئێمه چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه ده‌جه‌نگین، وه‌ك ده‌بینین ئه‌و چه‌كانه‌یان له‌و هه‌موو وڵاته‌وه چۆن به‌ده‌ست گه‌یشت؟".
له‌سه‌ر وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و گولـله‌ی دژه تانكه ئه‌مریكییه‌ی کە له نسێبین ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا و مووشه‌كه رووسییه‌كه‌ی ده‌ستی په‌كه‌كه كورتوڵموش گوتی: "به‌داخه‌وه به‌ڵگه‌ی قسه‌كانمان ئه‌مانه‌یه. ئه‌م چه‌كه جیاوازانه له‌كوێوه دێن؟ ئه‌مانه له بازاڕ و ماركێته‌كاندا نافرۆشرێن. كه‌واته ئه‌م چه‌كانه له‌لایه‌ن یه‌كه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاتانه‌وه به به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێته ده‌ستیان، بۆ په‌كه‌كه‌ش وایه و بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش وایه. ره‌نگه بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی یان بێچاره‌ییان سووریای گه‌یاندبێته ئه‌مڕۆ كه بۆته بازاڕی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان. ئه‌وه‌ی ده‌كوژرێت یان سوننه‌یه یان شیعه، یان عه‌ره‌به یان توركه یان كورده یان ئێرانی. واتا خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه. پێش هه‌موو شتێك پێویسته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه باش له‌م راستییه تێبگه‌ن. ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه هاتوون، رۆژێك دێت هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانی خۆیان. به‌ڵام ئێمه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه تا رۆژی دوایی لێره ده‌مێنینه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه پێویسته وێنه‌كه به‌م جۆره ببینین. ئێمه وای ده‌بینین و ده‌ڵێین سایكس پیكۆی دووه‌م و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه".
کورتوڵموش هەروەها گوتی: ''تورکیا هەر لەسەرەتاوە ئەمەی گوتووە، هێزی خۆی بەتەنها بەس نییە بەڵام بە گوتنەوەی ئەمە بە دەنگێکی بەرزتر بۆ ئەوەی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان گوێیان لێبێت، بە ئاراستەی خواستی گەلی سووریادا قۆناغێکی راگوزەر، کە نوێنەرایەتی هەموو گرووپەکانی تێدا بکرێت و دیموکراتی لە سووریا دەستەبەربکرێت، بەهەمان شێوە گرژییەکانی نێوان باکووری عێراق و حکوومەتی ناوەندیی پێویستە لەڕێگای دانوستانەوە چارەسەربکرێت و دووبارە چاوی پێدا بخشێنرێتەوە، ئەمە راستترین رێگای چارەسەری ئەو کێشە و ئاڵۆزییانەی ئەم ناوچەیەیە''.
راشیگەیاند ''لە کاتێکدا مووسڵێکی زەبەلاح، لەلایەن داعشەوە لەماوەی یەک رۆژدا داگیردەکرێت، سامەڕا لەماوەی یەک رۆژدا داگیردەکرێت، بۆچی جیهان دەنگی لێوە نایەت؟ ئەمە لەڕووی سیاسییەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نییە. هیچ کەسێک ناتوانێت باسی بکات. هەر لەبەر ئەوە، لە سووکترین گوزارشتدا، ئەمە بێ هۆشییەکی روونە. دژیەکییەکی گەورەیە، نەزانینی کارەکەیە، باهیچی دیکە نەڵێم. ئێستا ئەوە دەبینن کە پلانەکەیان سەری نەگرتووە''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا راشیگەیاند ''پێویستە هەڵوێستێکی روونیان هەبێت. من ئەمە هەم بۆ ئەمریکا و هەم بۆ رووسیا دەڵێم، هیچیان ناتوانن تورکیا بکەن بە قوربانی رێکخراوێکی تیرۆریستیی کە لە پێشهاتەکانی ناوچەکەدا بەکاری دەهێنن. ئەمریکا ناتوانێت بڵێت 'ئێمە پەیوەندی باشمان لەگەڵ یەپەگەدا هەیە، هەر بۆیە واز لە تورکیا دەهێنین'. چونکە لێرەدا تورکیایەکی گەورە هەیە کە خاوەنی ٨٠ ملیۆن دانیشتوانە، ئەندامی ناتۆیە. بۆیە پێویستە بڕیار بدەن. ئەمە بۆ رووسیاش راستە''.
- پەیوەندییەکانی تورکیا - رووسیا
لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی ''ئایا لە نیشانەیەکی نەرمبوون لە گوتەکانی پوتیندا بەدی دەکەن؟''
کورتوڵموش گوتی:
''هیوادارم پەیوەندییەکانی تورکیا و رووسیا دووبارە دەچنەوە سەر رێچکەکەی پێشوویان. هیوادارم ئەمریکاش بڕیارێکی درووست لەڕوانگەی ئێمەوە دەدات، کە ئەو بڕیارە لە مامناوەند مەودادا لەبەرژەوەندی خۆی دەبێت. واتە هەڵبژاردن دەکات، کە ئایا تورکیا هاوپەیمانی ستراتیجییە یان یەپەگە. لەسەر ئەو بنەمایەش هەنگاو دەنێت. دەمەوێت ئەوە بڵێم کە لە دوایین لێدوانی باڵیۆزی ئەمریکادا ئەوە دیارە کە ئەوان لەم بابەتە تێگەیشتوون. لەگوتەکانیدا شتێکی بە مانای 'بەڵێ پێویستە پەکەکە چەک فڕێبدات، بۆ ئەوەی تورکیا زیاتر ناڕەحەت نەبێت' بەڵام ئێمە لەدوای ئەم قسانەوە دەمانەوێت کردار ببینین''.
نومان کورتوڵموش لەوەڵامی ئەوەی ئایا سیاسەتی تورکیا سەبارەت بە ئێران، عێراق و سووریا گۆڕانکاریی ریشەیی بەسەردا هاتووە و تازەکراوەتەوە، رایگەیاند ''بەدڵنیاییەوە نەخێر. هیچ سیاسەتێک بوونی نییە کە لە بەیانییەوە تا ئێوارە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت''.