Heman Hussein Yaseen
07 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2026
بەیانی ئەمڕۆ سێ دڕۆن لە دوو شوێنی جیاوازی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان-عێراق خرانەخوارەوە.
دڕۆنێک لە ئاسمانی ھەریر خراوەتەخوارەوە و دوو دڕۆنیش لە ئاسمانی قەزای ئاکرێ خراونەتەخوارەوە و بەپێی زانیارییەکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەری ناحیەی بجیل، بەشار محەمەد بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە کە دوو دڕۆنەکە لەلایەن فڕۆکەوە خراونەتەخوارە و ھیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
باس لەوەش دەکرێت کە دڕۆنەکەی ئاسمانی ھەریریش لەلایەن فڕۆکەوە خراوەتەخوارەوە.
لەوەتەی دەستپێکی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، نزیکەی ھەزار دڕۆن و مووشەک ئاراستەی ھەرێمی کوردستان کراون و سەرەڕای ئاگربەستی نێوانیان، بەڵام تا ئێستاش ھێرشەکان بۆسەر ھەرێمی کوردستان بەشێوەی پچڕپچڕ درێژەی ھەیە.