Kurbani Geyik
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2016
له گوتارێكیدا كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی سه‌رۆكی لقه‌كانی پارته‌كه‌یدا له ناوه‌ندی گشتیی ئاك پارتی پێشكه‌شی كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "ده‌ستووری نوێ ده‌نووسینه‌وه و سیستمی سه‌رۆكایه‌تیش بۆ ئه‌م وڵاته، بۆ توركیا ده‌هێنین".
یڵدرم گوتیشی: "سه‌ركۆمارێك كه چووبێته به‌رده‌م 21 بۆ 22 ملیۆن كه‌س و، داوای پشتگیریی لێكردبن، ده‌كرێت بڵێت من په‌یوه‌ندیم به هیچ كارێكه‌وه نییه؟ ئایا له سیاسه‌تدا شتێكی له‌و جۆره هه‌یه؟ ده‌ستوور چی ده‌ڵێت با بڵێت، سه‌ركۆمارمان به‌رپرسیارێتیی سیاسیی كرداریی هه‌یه. ده‌ستوور ده‌ستووری كوده‌تایه. له ئێستادا ده‌بێت باری كرداری و ده‌ستوور به یه‌كه‌وه بگونجێنرێن. گه‌وره‌ترین ئه‌ركی ئاك پارتی له به‌رده‌م ملیۆنەها لایه‌نگری ئاك پارتیدا ئه‌مه‌یه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه حكوومه‌ته‌كه‌ی گرنگی به وه‌به‌رهێنان ده‌دات و گوتی: "وه‌به‌رهێنان، گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیی كابینه‌ی 65ی حكوومه‌ت ده‌بێت. ده‌بینه حكوومه‌تێكی به‌رهه‌مهێن و گرنگیی تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان ده‌ده‌ین. یه‌كێكی دیكه له كاره گرنگه‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته كه‌مكردنه‌وه‌ی دارایی و خه‌رجییه‌كانه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی داهاته مامناوه‌ند و درێژخایه‌نه‌كان. به‌ر به به‌كارهێنانی سه‌رچاوه ناپێویسته‌كان ده‌گرین. پێشینه به وه‌به‌رهێنانه به‌سووده‌كان ده‌ده‌ین. هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرینه به‌ر بۆ رێگرتن له زیاده‌ڕۆیی و به‌هه‌ده‌ردان".
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند ''تا ئەوکاتەی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە چەکەکانیان نه‌خه‌نه ژێر خاك و، كۆنكرێتی به‌سه‌ردا نه‌كه‌ن، وەک سەرکۆمارمان گوتی تا ئەم وڵاتە جێ دەهێڵن، ئەم بەرەنگارییە و ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەهەموو خۆڕاگرییەوە بەردەوام دەبن''.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، باسی له‌و پرۆژه یاسایه كرد كه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ساڵی ١٩١٥ ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و گوتی: ''ئەڵمانیا بە تاقیکردنەوەی دۆستایەتی راستەقینەدا تێدەپەڕێت. ئەمە لە بنەڕەتدا کێشەی ئێمە نییە، کێشەی ئەڵمانیایە. سێ ملیۆن و نیو دەنگدەرمان هەیە لە ئەڵمانیا کە تورکن. پێم وایە دۆستە ئەڵمانییەکانمان مافی ئەوەیان نییە کە رەوەندێکی ئەوەندە گەورە کە ٤٠٠ ملیار یۆرۆ سوودی بۆ ئابووریی ئەڵمانیا هەبووە، ٤٠٠ هەزار شوێنی کاریان هەیە و کار و نانیان بۆ ملیۆنان مرۆڤ دەستەبەرکردووە، تووشی نائومێدی بکات''.
گوتیشی: "هه‌ندیجار ئه‌و وڵاتانه‌ی به دۆستمان زانیون، كاتێ بێچاره ده‌بن له سیاسه‌تی ناوخۆدا بیرۆكه‌ی پرشنگدار ده‌هێننه ئاراوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجه‌كان به‌لایه‌كدا ئاراسته بكه‌ن، ئه‌وه‌یش یه‌كێكه له‌وانه".