Muhammet Ali Kemal
02 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 03 حوزەیران 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند، دوو بارەگای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە هەردوو گوندی شێخ یەعقوب و یەحمول سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا کراونەتە ئامانج و لەناوبراون.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە، دوێنێ چوارشەممە، دوو بارەگای رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە هەردوو گوندی شێخ یەعقوب و یەحمول سەربە پارێزگای حەلەب باکووری سووریا، کراونەتە ئامانج و لەڕێگەی تۆپهاوێژە جێگیرکراوەکانی سەر سنوورەوە بۆردومان کراون.
لەئەنجامی تۆپبارانکردنەکەدا پێنج تیرۆریستیی داعش کوژراون و باڵەخانەیەک کە وەک جبەخانە رێکخراوەکە بەکاریدەهێنا، وێران کراوە.