Enes Kaplan
19 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ''28ەمین کۆبوونەوەی موختارەکان''دا لەکۆشکی سەرۆکایەتی، گوتارێکی پێشکەشکرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''بەداخەوە لەسنوورەکانی خۆرئاوا و باشوورمان، نەمانتوانی ئامانجەکانی میساقی میللی بپارێزین. لەوانەیە کەسانێک هەبن بەهۆی دۆخی سەردەمەکەوە، بەهانە بۆ ئەمە بهێننەوە یان بیانەوێت بەو جۆرە نیشانی بدەن. هێنانەوەی بەهانە تا ئاستێک رێگەپێدراوە. بێ ئومێدبوونی بنەڕەتی ئەو عەقڵییەتەیە کە ئەم دۆخە کە سەرچاوەکەی ئاستەنگەکان بووە، وەک بنەمایەک پەسەند بکەین خۆمان بەتەواوەتی بخزێنینە نێو ئەو چوارچێوەیەوە. ئێمە ئەم تێگەیشتن و عەقڵییەتە رەتدەکەینەوە. ئەوانەی لەساڵی 1923ەوە تورکیایان خزاندووەتە بازنەیەکی پووچی لەوشێوەیەوە، ئامانجیان ئەوەیە بوونی هەزار ساڵەمان لەم جوگرافیایەدا، رابردووی سەلچوقی و عوسمانییمان لەبیربەرنەوە''.
گوتیشی: ''لەمەودوا چاوەڕێ ناکەین تا ئاریشەکان لەدەرگامان دەدەن، لەمەودوا ئارام ناگرین تا دەگاتە تینمان، رەزاماندیی نیشان نادەین تا بینەقاقامان بخرێینە نێو زۆنگاوەوە. ئیتر ئێمە دەست دەدەینە کێشەکان. کێشەی تیرۆر هەیە؟ چاوەڕێ ناکەین تا ئەو کاتەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پەلامارمان دەدەن. ئەو رێکخراوانە لەهەر کوێ چالاکیی بکەن، لەکوێ لانە درووستبکەن، دەچینە ئەوێ و لەناویان دەبەین''.
دواتر ئەردۆغان رایگەیاند: ''هەرکەسێک هاوکاریی و پشتیوانیی لەرێکخراوی تیرۆریستیی بکات، هەموویان لەرەگەوە هەڵدەکێشین. لەئێستاوە دەڵێم، پێش ئەوەی ئێمە بیاندۆزینەوە و لەناویان بەرین، بۆ کوێ دەچن، بابڕۆن، ئەوەندە بەروونی دەیڵێم. بەهەمان شێوە لەدەرەوەی وڵات، لەو شوێنانەی کە لێی نیشتەجێن، یەک رۆژ نابێت هەناسەیەکی ئارام هەڵمژن''.
- ''هیچ تیرۆریستێک لەسەر ئەم خاکە لەخۆناگرین''
سەرکۆماری تورکیا گوتی: "هەنگاو بەهەنگاو چاودێری ئەندامانی تۆڕی ناپاکیی فەتۆ دەکەین لەناو دەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و شوێن کارەکاندا لە تەواوی جیهاندا. ئیتر لەم وڵاتەدا کەس ناتوانێت ناپاکی بکات و بۆی دەرچێت، هیچ تیرۆریستێک لەم وڵاتەدا جێگای نابێتەوە. یا لەناو دەچێت یا خۆی رادەست دەکات، یان سەری هەڵدەگرێت و لەبەرچاوان ون دەبێت".
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی رزکارکردنی مووسڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەوانەی هەوڵ دەدەن رێگری لە تورکیا بکەن لە بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، هەر ئەوانەن کە بێزاربوون لە تێکدانی پلانەکانیان لە سووریا لەلایەن ئێمەوە. دەخوازن تورکیا لەشوێنی خۆی دابنیشێت، سەیری رووداوەکان بکات و دواتر باجەکەی چی بوو بیدات".
گوتیشی: "ئێمە ٩١١ کیلۆمەتر لەگەڵ سووریا و ٣٥٠ کیلۆمەتر لەگەڵ عێراق سنوورمان هەیە. ئێمە لێرە هاوسنوورین، هیچ قسەیەک ناکەین، ئەوانەی لەسنوورەکان نین، بەئارەزووی خۆیان دەیبڕن و بەبەری دەیدوورن. نەخێر شتی وا نابێت. ئەو هەڵوێستەی ئێمە هیچ پەیوەندی نییە بەوەی خوازیاری شەڕ بین یان هەوڵی پێشێلکاری سەروەری عێراق بدەین. ئێمە لەپێناو رزگاری و داهاتووماندا لەکوێی پێویست بوو جەنگ دەکەین. ئێستاش شوێنی ئەو شەڕە مووسڵە کە دەبێت لێی بین. هەر بۆیە لەمووسڵ دەبین".
دواتر ئەردۆغان رووی کرد حکوومەتی عێراق و گوتی: ''ئهوه توركیا نییه دهرگای لهسهر 300 ههزار هاووڵاتی عێراقی كردووهتهوه و تۆی ئاسووده كردووه؟ كهسی دیكه ئهوهی نهكرد، ئێمه كردمان. لهبهرئهوه كاتێک قسه لهسهر توركیا دهكهیت، دهبێت بیر لهوه بكهیتهوه. دۆستێكی لهو شێوهیهت دهست ناكهوێت، ههركات ئهو دۆستهت رهنجاند لهدهستی دهدهیت. لهبهرئهوه چهند رۆژه دهڵێم 'ئێمه له گۆڕهپانی ئهرزی واقعدا دهبین و لهسهر مێزی گفتوگۆش' ".
- پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ پوتین
سەرکۆماری تورکیا لەدرێژەی گوتەکانیدا باسی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان خۆی و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتینی کرد و گوتی: "لەپەیوەندییەکەدا باسی حەلەبمان کرد. گوتیان کاتژمێر ٢٢:٠٠ بۆردوومانی ئاسمانییمان وەستاندووە. ئەوان تکایان کرد کە بەرەی نوسرە ئەوێ جێبهێڵن. راسپاردەی پێویستمان دایە برادەران. بەکارکردن لەسەر ئەمە تاکو بتوانین نوسرە لە حەلەب دەربکرێت و سەقامگیری بۆ خەڵکی حەلەب دابین بکرێت، لەوبارەیەوە باسمان لەرێککەوتن کرد".