Mazın Asad
14 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
کۆبوونەوەی ئاسایش بە سەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوە چوو.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان بەڕێوە چوو کە تێدا ھەریەک لە سەرۆکوەزیران بیناڵی یڵدرم، سەرۆک ئەرکانی سوپا خولوسی ئاکار، وەزیری ناوخۆ سولەیمان سۆیڵو، وەزیری بەرگری فیکری ئشک و ژمارەیەک لە بەرپرسان بەشدار بوون.
کۆبوونەوەکە ماوەی سێ کاتژمێر و نیوی خایاند.