Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن:
- ''کاتێک کە ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا لەگەڵ پێکهاتە خۆجێییەکاندا پشتیوانیی دەکرێن، کاتێک کە پشتیوانیی لەرووی لۆجستیکی، هەواڵگریی و مرۆییەوە دەکرێن، دەتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری داعش ببنەوە و ئەمەش بووە هۆی تارادەیەک پووچەڵکردنەوەی ئەو گوتەیەی لەلایەن بەتایبەت ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە بەوەی 'تاکە هێزی کاریگەر کە لەرووی مەیدانییەوە بەرەنگاری داعش دەبێتەوە، یەپەگەیە' و ماوەیەکە دەگوترێتەوە''.
- ''له‌پێناو ته‌واو داماڵینی تیرۆر له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه درێژه به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌ده‌ین. لێره‌دا ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگ هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ناكرێت چه‌ند کیلۆمەتر له‌ودیو سنوور كه پاككراوه‌ته‌وه رێگه به داعش بدرێت بگه‌ڕێته‌وه ناوی. ئه‌وه‌ش هه‌م له‌ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌لای ئێمه‌وه جێگه‌ی باس نییه، هه‌میش به‌لای ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی له‌وێ ده‌ژین. كه‌واته ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ هه‌یه، له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن رایگەیاند: ''کاتێک کە ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سووریا لەگەڵ پێکهاتە خۆجێییەکاندا پشتیوانیی دەکرێن، کاتێک کە پشتیوانیی لەرووی لۆجستیی، هەواڵگریی و مرۆییەوە دەکرێن، دەتوانن بەشێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری داعش ببنەوە و ئەمەش بووە هۆی تارادەیەک پووچەڵکردنەوەی ئەو گوتەیەی لەلایەن بەتایبەت ئەمریکاوە بڵاوکراوەتەوە بەوەی 'تاکە هێزی کاریگەر کە لەرووی مەیدانییەوە بەرەنگاری داعش دەبێتەوە، یەپەگەیە' و ماوەیەکە دەگوترێتەوە''.
ئیبراهیم کاڵن کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار سازکرد.
کاڵن باسی لەوەکرد بەسەرۆکایەتی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، کۆبوونەوەی ئاسایش سازدەکرێت و تێیدا بابەتە ئەمنییەکانی ناوخۆی وڵات و دەرەوە، تاوتوێدەکرێن، گوتیشی: ''بەشێوەیەکی گشتگیر و هەمەلایەنە تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستیی پەکەکە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە لەناوخۆی تورکیادا و دۆخی سووریا و عێراق و ناوچەکانی دیکە دەکرێت، بەتایبەت تاوتوێی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات دەکرێت''.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه توركیا به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات، بووه به یه‌كێك له چالاكترین ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و راشیگه‌یاند ژیان له جه‌رابلوس ئاسایی بووه‌تەوه.
هه‌روه‌ها كاڵن جه‌ختیكرده‌وه كه تا ئێستا له توركیاوه زیاتر له پێنج هه‌زار په‌نابه‌ر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ جه‌رابلوس و ئه‌وه‌ش پێشهاتێكی دڵخۆشكه‌ره و گوتی، "ئامانجی ئێمه بێگومان ئه‌وه‌یه مه‌ترسیی ته‌واوی تیرۆرستان له سنووری توركیا-سووریا دووربخه‌ینه‌وه. ئه‌مه ئامانجی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراته."
ناوبراو رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش مۆدێلێكی دیكه‌ی وه‌رگرتووه.
كاڵن:"چونكه به پشتگیریكردنی توركیا له هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد و هێزه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه، توانرا له‌نێوان جه‌رابلوس و عه‌زازدا نزیكه‌ی 90 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له چه‌كدارانی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان پاككراوه‌ته‌وه و ژیان له ناوچه‌كه ده‌ستی به ئاساییبوونه‌وه كردووه. ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به پشتگیریی ته‌واوی سوپای سووریای ئازاد و هێزه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌كه كاریگه‌رتر ده‌بێت و ئه‌فسانه‌ی ئه‌مریكاش كه ده‌یگوت یه‌په‌گه چالاكترین هێزه كه به‌رانبه‌ر داعش ده‌جه‌نگێت، هه‌ره‌سیهێناوه".
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له‌پێناو ته‌واو داماڵینی تیرۆر له‌و ناوچه‌یه‌ی له‌داعش پاككراوه‌ته‌وه درێژه به ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات ده‌ده‌ن و گوتی: "لێره‌دا ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگ هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌دڵنیاییه‌وه ناكرێت چه‌ند کیلۆمەتر له‌ودیو سنوور كه پاككراوه‌ته‌وه رێگه به داعش بدرێت بگه‌ڕێته‌وه ناوی. ئه‌وه‌ش هه‌م له‌ڕووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه به‌لای ئێمه‌وه جێگه‌ی باس نییه، هه‌میش به‌لای ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی له‌وێ ده‌ژین. كه‌واته ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی وه‌ك ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ هه‌یه له‌مه‌ودواش به‌رده‌وام ده‌بێت".