İlhan Toprak
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە
لەچوارچێوەی یادکردنەوەی ''جەژنی کۆمار''ەوە لە 29ی تشرینی یەکەمدا، سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشوازیی لەژمارەیەک کەسایەتی حکوومیی و سەربازیی وڵاتەی کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەدوای تەواوبوونی ئەو رێورەسمەی لە ئانتکابیر سازکرابوو، گەڕایەوە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار.
لەرێورەسمێکدا لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، ئەردۆغان پێشوازیی لەهەریەک لەسەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئیسماعیل قارەمان، سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خلوسی ئاکار، سەرۆکی دادگای دەستووریی زوهتو ئارسڵان، سەرۆکی دادگای باڵا ئیسماعیل روشتو جیریت، سەرۆکی ئەنجوومەنی شوورا زەرین گونگۆر، جێگرانی سەرۆکوەزیران، مەهمەت شیمشەک، نومان کورتوڵموش، نورەدین جانیکلی، توغروڵ تورکەش و وەیسی کایناک کرد و لەبەرامبەردا ئامادەبووان پیرۆزباییەکانیان ئاراستەی سەرکۆماری تورکیا بەبۆنەی ساڵیادی دەمەزراندنی کۆمارەوە کرد.
لەرێورەسمەکەدا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکمانستان و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە راشید مەرەدۆڤ، بەبۆنەی یادی دامەزراندنی کۆمارەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کرد.