Ramal Mahmood
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
نەنقەرە - AA
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، دوێنێ ٥٠ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٥ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە بەمەبەستی نەهێشتنی ئەو هەڕەشەیەی کە رێکخراوە تیرۆریستییەکان لەسەروویانەوە داعش، درووستیانکردووە، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوور و پشتیوانییکردنی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لەباکووری سووریا دەستی پێکردووە، پێی نایە ٦٧مینی رۆژیەوە.
سوپای تورکیا رایگەیاند کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا هەوڵەکان بەچڕوپڕی بەردەوامن بۆ چاودێریکردن و پشکنینی شوێنە کۆنتڕۆڵکراوەکان، دەستنیشانکردنی ئامانجەکان، زیادکردنی تیمەکانی بەرگری، پێشگرتن لە دزەکردنی تیرۆریستان و کوشتنیان لە هەردوو ناوچەی راعی و مارع سەربە پارێزگای حەلەب.
لەئاکامی پێکدادانەکانی دوێنێ هەینیدا سێ جەنگاوەری ئۆپۆزسیۆن گیانیان لەدەستدا و چوار جەنگاوەری دیکەش بریندار بوون، بەڵام زیان بە سوپای تورکیا نەگەیشت.
جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا بەردەوامن لە پاراستنی ١٦٤ گەڕەکی کۆنترۆڵکراو کە رووبەرەکەی نزیکەی هەزار و ٣٠٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا، ٥٠ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و ١٥ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/پەیەدە لە باکووری سووریا خاپوور کران. بەمجۆرەش چەکدارانیان کەوتنە ژێر گوشار و پلانەکانیان لەو ناوچانە هەڵوەشانەوە.
فڕۆکەکانی هێزەکانی ئاسمانیی تورکیا ئەگەرچی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجام نەدا بەڵام لە ئامادەباشی تەواو دابوون بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی لەناکاو بۆسەر ئامانجەکان. هەروەها هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژبە داعشیش هیچ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانییان ئەنجام نەدا.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنییەکان بە پشتیوانی جەنگاوەرانی ئۆپۆزسیۆن یەک مین و پێنج بۆمبی چێنراو لە ناوچە پاککراوەکان لەدەستی داعش پووچەڵکردەوە، بەمجۆرە لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە تاکو ئێستا ئەو تیمانە، ٣٣ مین و هەزار و ٣٦٧ بۆمبی چێنراویان پووچەڵ کردووەتەوە.