Mustafa Yıldırım,Hemın Othman Mohammed
29 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی یەکەم 2016
ئیزمیر - AA
له ئۆپه‌راسیۆنێكدا بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئیزمیر، حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ی به‌هه‌ماهه‌نگی بریكاری سه‌رۆكی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیزمیر، ئۆكان باتۆوه به‌ڕێوه ده‌چێت، تیمه‌كانی هۆبه‌ی هه‌واڵگریی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه له‌باره‌ی بوونی ژمارەیەک له ئه‌ندامانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ئیزمیر كه به‌نیازی ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستین.
به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوکات بۆسه‌ر 10 ناونیشان ئه‌نجامدرا و، حه‌وت گومان‌لێكراو ده‌ستگیر كران.
دوای ده‌ستگیركردنیان هەر حەوت گومانلێكراوهكە بران بۆ هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه.
له هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی ماڵی گومانلێكراوه‌كاندا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی رێكخراوه‌یی، دوو هێله‌گی گولـله‌نه‌بڕ، بڵاوكراوه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو و جلوبه‌رگی رێكخراوه‌كه كه له ناوچه گوندوارییەکاندا دەیپۆشن.