Mohammed Baqi Hussein
28 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم دوای نوێژی هه‌ینی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه.
یڵدرم وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی دایه‌وه كه ده‌ڵێت، به‌رله هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز ئه‌ندامانی په‌یه‌ده، سه‌ربازانی فه‌تۆ و نوێنه‌ری هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ له ئینجیرلیك كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه. ناوبراو رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه لهئارادابن، بێگومان لێكۆڵینه‌وه‌ی لهبارهیەوه ده‌كرێت.
راشیگه‌یاند كه پێشتریش هه‌واڵی هه‌ندێك دیدار و كۆبوونه‌وه له ئینجیرلیك له مێدیاكاندا بڵاوبووه‌ته‌وه و داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویستی له‌باره‌وه ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ناتوانێت هیچ له‌باره‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانه‌وه بڵێت.
سه‌باره‌ت به كاتی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه پرسیار له یڵدرم كرا و له‌وه‌ڵامدا گوتی: ''ئێمە سەبارەت بە ره‌ققه هەڵوێستێکی روون و ئاشکرامان هەیە. لەمیانەی ئۆپەراسیۆنی رەققە لەدژی داعش، لەگەڵتان دەبین بەڵام ئەگەر ئەو پێکهاتانەی ئێمە وەک گروپی تیرۆریستیی ناساندوومانن وەک پەیەدە و یەپەگە، لەم ئۆپەراسیۆنەدا بەشداریی بکەن، ئەوا ئێمە بەشداریی ناکەین. چونکە بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوێکی تیرۆریستیی لەبەرەی رێکخراوێکی تیرۆریستیی دیکەدا، شایەنی وڵاتێکی نییە کە یاسا تێیدا سەروەرە، جا ئەوە با لەولاوە بوەستێت کە ئەو رێکخراوە دوژمنی تورکیا بێت، دەستی لەناودەستی تیرۆری پەکەکەدا بێت، هەموو پشتیوانییەکی لۆجستییان بکات، ئەوا ئێمە هەرگیزاوهەرگیز لەو بەرەیەدا نابین کە ئەوانی تێدان. جگه له‌مه ئه‌گه‌ر هاوكێشه‌یه‌كی دیكه‌تان هه‌یه فه‌رموون''.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی قه‌ییوم لە شوێنی سه‌رۆك شاره‌وانیی دیاربه‌كر پرسیار له یڵدرم كرا.
یڵدرم لە وەڵامد گوتی: "تا ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری كۆتایی نه‌یه‌ت، بابه‌تی دامه‌زراندنی قه‌ییوم باس ناکرێت. بێگومان داواكاری گشتی یان سه‌ربه‌ستیان ده‌كات، یان راده‌ستی دادگایان ده‌كات. ئه‌و قۆناغه چۆن كۆتایی پێبێت، به‌و جۆره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. توركیا ده‌وڵەتی یاسایه، له‌به‌رئه‌وه یاسا چی بخوازێت ئه‌وه ده‌كرێت. له‌م قۆناغه‌دا پارێزگا پێویستیه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه له كۆكردنه‌وه خۆڵ و خاشاك و سه‌رپه‌رشتیی ئه‌ركی كارمه‌ندان ئه‌نجامده‌دات."