Yusuf Aydın Deniz
07 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2018
ئیستانبوڵ - AA
له 61ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی یه‌كێتیی بانكه‌كانی توركیادا، سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
یڵدرم رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ توركیا له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی وڵات و گه‌له‌كه‌ی ده‌توانێت هه‌موو جۆره بڕیارێك له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌ربكات، نه‌ك ته‌نها له‌ناو سنووری وڵاته‌كه‌ی، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا سه‌قامگیری و ئارامیی هه‌یه و، سه‌ركۆمارێكی هه‌یه كه ده‌توانێت به ئیراده و بوێری بڕیار بدات كه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ه. ئه‌وه‌ی له‌پشت به تاكڕه‌وی و دیكتاتۆری چواندنەوە هه‌یه قبووڵنه‌كردنی ئه‌وه‌یه".
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌م رۆژانه‌دا ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چه‌واشه‌كاری به‌رده‌وامده‌بن و تا هه‌ڵبژاردن روو له هه‌ڵكشان ده‌كه‌ن و گوتی: "دیاره كه هه‌وڵ هه‌یه نیشانه‌ی پرسیار دابنێن له‌سه‌ر ئابووری توركیا، له‌سه‌ر هاووڵاتی. ئێمه زۆر گرنگی به‌وه ناده‌ین ئه‌و هه‌وڵه له كوێوه هاتووه، سه‌رچاوه‌كانی سه‌رنجمان راناكێشێت، ئێمه ته‌ماشای ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌كه‌ین. چه‌واشه‌كارییه‌كان زیاتر باس ده‌كه‌ین و دڵنیام كه هاووڵاتییانمان رووداوه‌كان ده‌بینن. كاتێک ده‌چینه گۆڕه‌پان هاووڵاتییان دڵنه‌واییمان ده‌كه‌نه‌وه".
گوتیشی: "هه‌ركه‌سێک چی ده‌كات با بیكات ئێمه وه‌ك توركیا به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هێز و توانای به‌رده‌ستمان بۆ سوودی مرۆڤایه‌تی به‌تایبه‌تی خوشك و برایانی فه‌ڵه‌ستینی، سووری، ئه‌فریقایی. به فه‌رمانی خوا و به‌و میراته‌ی باوباپیرمان بۆیان جێهێشتووین زۆر زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له پاڵ سته‌مدیده‌دا بین له هه‌رشوێنێك بێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "وڵاته‌كه‌مان به به‌رده‌وامی پێویستی به سه‌ركردایه‌تیی به‌هێز هه‌یه، چونکه ناوچه‌كه‌مان ناوچه‌یه‌كی مه‌ترسیداره، مه‌ترسییه جیۆپۆڵهتیكییهكان ته‌واونه‌بوون و به‌رده‌وامن. هه‌وڵ و پڕۆژه‌ی گرنگ هه‌یه بۆ گۆڕینی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه. ئێمه چاومان نه‌بڕیوه‌ته بستێك خاكی هیچ كه‌س، به‌ڵام ئه‌ركی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی وڵاته‌كه‌مان، یه‌كێتیی گه‌ل و پێكه‌وه‌ژیان و سنووره‌كانی میساقی میللیمان وه‌كو چاومان له ئه‌ستۆدایه. له‌به‌رئه‌وه چاو له ئاست رووداوه‌كاندا داناخه‌ین. بێگومان نابینه ته‌ماشاكه‌ری رووداوه‌كانی ناوچه‌كه و پێویسته ببینه وڵاتێك كه نه‌خشه‌ڕێگای كاره‌كانی ناوچه‌كه دیاریی بكه‌ین".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئێستا هەمووان ئەرکی ماڵەوەیان لەسەرشانە و گوتی: "ئه‌وه بۆ ئەمڕۆ نییە، ئەمە هەر لەسەرەتاوە هەبووە. ئەرکی ئێمە چییە؟ ئەوەیە کە کورتهێنانی جاریی و کورتهێنانی بوودجە لەو ئاستەی کە پلانمان بۆ داناوە بهێڵینەوە. لەبارەی کورتهێنانی بوودجەوە هیچ جۆرە لادانێک بوونی نییە. تەنانەت لەوانەیە باشبوونیش هەبێت. واتە پێمان وانییە بچێتە ئاستی سەرووی ئاستی ساڵی رابردوو. ئەمە بە مانای چی دێت؟ واتە گوزەران جیایە لە هەڵبژاردن. هەڵبژاردن دەکرێت، بەڵام ژیان و گوزەران درێژەی دەبێت. بەردەوام دەبین لەسەر کارکردن، لەسەر بەرهەمهێنان. بەردەوام دەبین لەسەر ئەوەی خەندە بخەینە سەر لێوی کارمەندانمان".
بینالی یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ دووباره هه‌ڵاوسان بگه‌یه‌ننه‌وه یه‌ك خانه‌یی.