Ekip
14 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
هێزی پاسەوانی نەینەوا كه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باشیک مه‌شقیان پێكراوه به‌شدارده‌بێت لە ئۆپه‌راسیۆنی رزگاكردنی مووسڵ.
هێزی پاسەوانی نەینەوا هاوشانی سوپای عێراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌جه‌نگن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی کە ئاژانسی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه عێراقییه‌كان و له‌و به‌رپرسانه‌ی به‌شدارییان له دیداره‌كانی ئه‌مریكا و توركیادا كردووه وه‌ریگرتووه، ئه‌گه‌ر پێشهاتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو روونه‌دات، له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ ده‌ست پێ ده‌كات.
له‌چوارچێوه‌ی پلانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا كه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ره‌تا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بۆ هێڵه‌كانی پێشه‌وه له‌ده‌ورووبه‌ری شاره‌كه جووڵه ده‌كات.
هێزی پاسەوانی نەینەواش كه له سه‌ره‌تای 2015ه‌وه له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه له باشیک مه‌شقیان پێده‌كرێت، به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یان له‌گه‌ڵ ئه‌وان بۆ هه‌مان هێڵ جووڵه ده‌كه‌ن.
هێزه‌كانی حه‌شدی نیشتمانی كه ناویان بۆ "پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا" گۆڕیوه، فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی رزگاركردنی مووسڵ ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی سوپای عێراق و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ پارێزگاری پێشووی مووسڵ، ئه‌سیل نوجێفیدا بڕیاردراوه، هێزه‌كه‌ی باشیک بڵاوه‌یان پێ نه‌كرێت و له‌چوارچێوه‌ی پلانێكدا به‌شداریی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكه‌ن.