Enes Kaplan
04 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی کۆماری، لەمیانی ''٢٥ەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکاندا'' لەگەڵ موختاری پارێزگاکانی ئەماسیا، ئەنقەرە، ئەنتاڵیا، دەنیزلی، ئەدیرنە، ئەسکیشەهیر، گوموشهانە، قەرس، کاستامۆنو، کۆجائەلی، کوتاهیا، مەڵاتیا، مێرسین، مووش، نەوشەهیر و نیدە کۆبوویەوە و گوتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان رایگەیاند ''ئێمە دەزانین ئەو دامەزراوە میدیاییانە سەر بە کوێن کە ئەو پەرلەمانتارانە لە هەواڵەکانیاندا وەک پاڵەوان نیشان دەدەن کە لە گفتوگۆکانی سەبارەت بە پارێزبەندیی یاسایی دەچنە دەرەوە و دروشمی رێکخراوی تیرۆریستیی دەڵێنەوە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەموارکردنی دەستووریی تایبەت بە پارێزبەندیی و گفتوگۆکان لەناو لیژنەی دەستووری پەرلەماندا رایگەیاند "ئەگەر سەرۆکی لیژنەکە بیخواستایە، دەیتوانی میدیا و راوێژکارەکان نەکاتە ژوورەوە. تەنیا ئەندامانی لیژنەکەی دەکردە ژوورەوە. بەڵام ئەوان بەناوی ئازادیەوە دۆخێکی وەهایان خوڵقاند، کە بەداخەوە ئەو هەلەی پێیان درا، وەک پێویست بەکاریان نەهێنا و تابلۆیەکی ناخۆشیان نیشان دا. ئەمانە لایقی ئەوە نین ببنە نوێنەری ئەم میللەتە".
- ''بێ وەڵام ئەو پەلامارانە بەجێناهێڵین کە بۆسەر خاکی تورکیا ئەنجام دراون''
سەرکۆماری تورکیا راشیگەیاند "دڵنیابن لەوەی کە هیچ یەک لەو پەلامارانەی بۆسەر خاکی تورکیا و هاووڵاتییانی ئەنجام دراون بەبێ وەڵام جێمان نەهێشتووە و بەجێشی ناهێڵین، بەهۆی ئاراستەکردنی مووشەک بۆسەر کلیس زۆرترین زیانمان پێگەیاندوون و ئەگەربێت و بەردەوام بن لەسەر ئەو کارانە ئەوا زیانی زۆرتریان پێ دەگەیەنین، زۆر باش لە نییەتی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەگەین سەبارەت بە وڵاتەکەمان، لە ئێستاوە دڵنیابن لەوەی کە سەرکەوتوو نابن".