Rewa Mahmut Hasan
04 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2016
پەرلەمانتارێکی پێشووی ئێران بەناوی عەلی تاجیرنیا رایگەیاند کە هەندێک پەیام ئاراستەی سەرکۆمار حەسەن روحانی کراوە لەسەر خۆکاندید نەکردنەوەی لەهەڵبژاردنی ساڵی داهاتوودا.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئارمان-ی سەربە ریفۆرمخوازەکان ئاماژەی بەوەداوە کە لە ئێران هەندێک کەسی کاریگەر پەیامیان گەیاندۆتە روحانی کە گرنگترین ستراتیجیەتی موحافیزکارەکانە بۆ سەرکۆمار.
عەلی تاجیرنیا ئاماژەی بەوەدا کە ستراتیجیەتەکە ئەوەیە روحانی دەستبەرداری پۆستی سەرکۆماریی ببێت هەر بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم فشارەکان بۆسەر حکوومەتەکەی روحانی چڕکراونەتەوە بەراستەوخۆو ناراستەوخۆ.