Abdullah Shukur
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ
لە دوای ھێرشە تیرۆریستییەکەی شاری ئیستانبوڵ، کۆبوونەوەی ئاسایش بە سەرپەرشتی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆتاییھات.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی مابەین بە سەرپەرشتی ئەردۆغان بە شێوەیەکی داخراو بەرێوەچوو، و دوو کاتژمێری خایاند.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم و جێگرەکانی سەرۆکوەزیران نومان کورتوڵموش و توغرول تورکێش، وەزیری داد بەکر بۆزداغ، وەزیری خێزان و سیاسەتی کۆمەڵایەتی فاتمە بێتۆل، وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سروشتی بەرات ئەلبایراک، وەزیری ناوخۆی سولەیمان سۆیلو بەشێکی دیکەی بەرپرسانی باڵا بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد.