Ramal Mahmood
11 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرەڕای ئەوەی یەکێتیی ئەورووپا پەکەکەی خستووەتە لیستی تیرۆرەوە، بەڵام پەکەکە بە ئازادانە چالاکییەکانی لەسەرانسەری ئەورووپا ئەنجام دەدات و داهات بۆ خۆی کۆدەکاتەوە. بەپێی زانیاريی سەرچاوە هەواڵگرییەکانی تورکیا کە بەدەست پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، پەکەکە جگە لەو داهاتەی لە ئەنجامدانی تاوانەکانی دەستی دەکەوێت، ساڵانە ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە وڵاتانی وەک ئەڵمانیا، فەڕەنسا، سویسڕا، نەمسا، هۆڵەندا، بەلجیکا، سوید، نەرویج و دانیمارک کۆ دەکاتەوە.
پەکەکە رێکخراويكى بەناوى "مانگی سووری کورد" دامەزراندووە بۆ کۆکردنەوەی داهات و نووسینگەی لەو وڵاتانە کردووەتەوە .
رێکخستنەکانی سەربە پەکەکە لە سەرانسەری ئەورووپا ساڵانە نزیکەی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ لە ژێر ناوی "بەخشین" کۆدەکەنەوە. ئەو کەسانەیش ئامادە نەبن ئەو هاوکارییە بدەن هەڕەشەیان لێ دەکەن، ئازاریان دەدەن و لەکارەکانیان دووریان دەخەنەوە.
تەنها ئەو داهاتەی پەکەکە لە چالاکییە نایاساییەکانی دەستی دەکەوێت زۆر زیاترە لە بڕی ٣٠ ملیۆن یۆرۆ.
بڕی ئەو پارەیەی کۆدەکرێتەوە بەشێکی بۆ رێکخراو و کۆمەڵە و دەزگا راگەیاندنەکانیان لە ئەورووپا خەرج دەکرێت، بەشێکی دەنێردرێت بۆ قەندیل و بەشەکەی دیکەیشی پێداویستی سەربازی و لۆجیستیکی بۆ پەکەکە پێ دابین دەکرێت.