Mazın Asad
09 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2016
دوای کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو و سەرۆکوەزیرانی یۆنان، ئالیکسز چیپراس لە ئەنجوومەنی ھاریکاری ئاست باڵای چوارەمی یۆنان-تورکیا کە لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران لە ئیزمیر، ھەردوو سەرکردە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوشیان ساز کرد.
داودئۆغڵو گوتی: " چەند کۆچبەر وەربگرین، بە شێوەیەکی رێکوپێک ھێندەش رەوانەی ئەورووپا دەکەین. لەوبارەیەوە لەگەڵ بەڕێز روتە و مێرکڵ رێککەوتین. ئەگەر رێگری لەم کۆچە نەشیاوە بکرێت ئەوە لە چوارچێوەی پرەنسیبەکانی ئەورووپا کۆچی شیاو درێژەی دەبێت. بە پێچەوانەوە ئەگەر ئەم کارە نەکەین رووبەڕووی تابلۆی کۆچی نەشیاو دەبینەوە. ئامانجی سەرەکیمان رێگریکردنە لە کۆچی نەشیاو و داڕێژێنی یاسای کۆچی شیاو و پەسەندکردنی کۆچبەرانە بۆ ئەورووپا. ھاوکات ئەو سوورییانەی دەیانەوێت بۆ ئەورووپا بچن نەک بە زۆرەملێ، بە رێگەی یاسایی دەگوازرێنەوە. ئەگەر سەیری خەرجییەکەی بکرێت بێگومان خاڵێکە کە بەپێی یاسایی رێککەوتنی ڤیزەی تورکیا-یەکێتی ئەورووپا پێویستە جێبەجێ بکرێت و لە ١ی حوزەیرانیش پەیرەو دەکرێت. بۆیە لە بەرامبەر ئەمەدا یەکێتی ئەورووپا لە مانگی حوزەیرانەوە فیزە ھەڵدەگرێت. ئەم دەسکەوتە گرنگەش بۆ ھاووڵاتیانمانە".