Mazın Asad
23 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنجێلا مێرکڵ ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی تورکیا و برۆکسلیان کردووە و جەختیان کردووەتەوە لە بەردەوامی ھاوکارییەکانیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
بەپێی روونکردنەوەیەک لە راوێژکاریی راگەیاندنی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا، لەسەر داواکاری مێرکڵ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان ھەردوو سەرۆکوەزیران ئەنجام دراوە.
لە پەیوەندییەکەدا ھەردوو سەرۆکوەزیران ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکانی تورکیا و برۆکسلیان کردووە و جەختیان کردووەتەوە لە بەردەوامی ھاوکارییەکانیان لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
ھاوکات داودئۆغڵو و مێرکڵ ئاماژەیان بە ھەماھەنگی رێککەوتنەکەی نێوان تورکیا و یەکێتی ئەورووپا کرد کە لە ١٨ی ئەم مانگە لە برۆکسل بەسترا و راشیانگەیاند کە رێککەوتنەکە دەرفەتێکی گرنگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نەشیاو و رێگریکردن لە کوژرانی مرۆڤە بێتاوانەکان لە شەڕ. ھەردوو سەرکردە بە پێویستیان زانی گشت لایەنەکان بە گیانی ھەماھەنگی درێژە بە کارەکانیان بدەن.