Muhammet Ali Kemal
18 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو رایگه‌یاند: ''له‌به‌رامبه‌ر تیرۆر و توندوتیژیدا ئێمه له‌گه‌ڵ 78 ملیۆن هاووڵاتیماندا پێکه‌وه و یهکریزین. کۆماری تورکیا رێگه نادات مافه‌کانی بنپێ بخرێن و هه‌رگیز واز له داوا ره‌واکه‌ی ناهێنێت. ئه‌وانه‌ی که وڵاته‌که‌مان، گه‌له خۆشه‌ویسته‌که‌مان و دیموکراسییهکهمانیان له‌رێگه‌ی ئه‌و هێرشه قێزه‌وه‌نه‌وه کردووه‌ته ئامانج، هه‌رگیز ناگه‌نه ئامانجه‌کانیان''.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی پاسه‌کانی گوێزه‌ره‌وه‌ی کارمه‌ندانی سه‌ربازیی له کاتی تێپه‌ڕینیاندا له ئه‌نقه‌ره کرده ئامانج، روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراوی بلاوکرده‌وه.
داودئۆغڵو له روونکردنه‌وه‌که‌یدا داوای لێخۆشبوونی بۆ ئه‌و که‌سانه کردووه که له هێرشه تیرۆریستییه‌که‌دا بۆ سه‌ر پاسه‌کانی کارمه‌ندانی هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا، گیانیان له‌ده‌ستداوه و داوای ئارامیی بۆ خانه‌واده‌کانیان و گه‌لی تورکیا کردووه و نووسیویه‌تی ''سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌که‌م''.
دواتر سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا رایگه‌یاندووه:
''له‌به‌رامبه‌ر تیرۆر و توندوتیژیدا ئێمه له‌گه‌ڵ 78 ملیۆن هاووڵاتیماندا پێکه‌وه و یهکریزین. کۆماری تورکیا رێگه نادات مافه‌کانی بنپێ بخرێن و هه‌رگیز واز له داوا ره‌واکه‌ی ناهێنێت. ئه‌وانه‌ی که وڵاته‌که‌مان، گه‌له خۆشه‌ویسته‌که‌مان و دیموکراسییهکهمانیان له‌رێگه‌ی ئه‌و هێرشه قێزه‌وه‌نه‌وه کردووه‌ته ئامانج، هه‌رگیز ناگه‌نه ئامانجه‌کانیان. هه‌رگیز پاشه‌کشه له‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه ره‌وایه که له‌به‌رمابه‌ر رێکخراوه تێرۆریستییه‌کاندا ده‌ستمان پێکردووه، ناکه‌ین. من متمانه به دووربینیی فراوانی گه‌له‌که‌مان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی خراپه‌دا ده‌که‌م که ده‌یانه‌وێت ئه‌م هێرشه قێزه‌ونه بۆ کاری ئاژاوه‌گێڕیی بقۆزنه‌وه. گه‌له‌که‌مان که ماوه‌یه‌کی درێژه توانیویه‌تی به‌سه‌ر زۆرێک له رووداوه تێرۆریستییه‌کاندا زاڵ‌بێت که کردوویه‌تییه ئامانج، دیسان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا ئه‌م دۆخه قورسه به‌یه‌کریزی و هاوپشتیی یه‌کتر تێده‌په‌رێنێت. کۆماری تورکیا بێ ئه‌وه‌ی له هێڵی دادپه‌روه‌ری و یاسا لابدات، بێ ئه‌وه‌ی سازش له‌به‌رامبه‌ر تێرۆر و توندوتیژیدا بکات، له‌پێش هه‌موو شتێکه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له پارێزگاریکردن له به‌ها مرۆییه‌کان له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانییدا. داوای ئارامی و خۆڕاگری بۆ گه‌له خۆشه‌ویسته‌که‌مان ده‌که‌م''.