Muhammet Ali Kemal
10 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی و سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم سەبارەت بە پرۆژە یاسای گۆڕانکاری لەدەستووردا، رایگەیاند ''ئێمە گوزارشتێکی زۆر جوانمان ھەیە. کە دەڵێت، من دەریاوانم، دوو کەشتییەوان کەشتییەکە نقوم دەکەن. پێویستە کەشتییەوان یەک دانە بێت، لە بەڕێوەبردندا پێویستە یەک کەشتییەوان ھەبێت. ئەی ئەمە چۆن دەبێت؟ دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبردنی دەدەنێ، سیستمەکە لەو چوارچێوەیەدا دەناسێنن، دواتر لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن. دەگێڕنەوە، ١٠ سەرباز ویستوویان ھێلکەیەک بگوازنەوە، شکاندوویانە''.
بینالی یڵدرم بەناوی فراکسیۆنی ئاک پارتییەوە سەبارەت بە پرۆژە یاسای ئەنجامدانی گۆڕانکاریی لەدەستووردا، قسەیکرد.
یڵدرم باسی لەوەکرد ئەمڕۆ بۆ بابەتێکی زۆر زۆر گرنگی پەیوەست بە داھاتووی تورکیا کۆبوونەتەوە و گوتی: ''تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی نێو دەستوور دەکەین، باسی داھاتووی تورکیا دەکەین. لەمڕۆوە تاوتوێی ھەموو لایەنەکانی گۆڕانکارییەکە دەکەین. پەرلەمان بەباشترین شێوە دانوستان لەسەر ئەم بابەتە دەکات. ھاووڵاتییان بەشێوەیەکی باشتر لەوە تێدەگەن کە ئەو گۆڕانکارییانەی لەم کۆبوونەوانەدا دەکرێت چ مانایەکیان ھەیە. باوەڕ بەوە دەکەن کە چ شتێک لەژیانیاندا دەگۆڕێت. بەدڵنیاییەوە ئەم کۆبوونەوانە لێرە کۆتایی نایەت. دوای ئەوەی کە کارەکانی پەرلەمان بە بەشداری ھەموو پارتەکانمان تەواوبوو، ئەوکات بابەتەکە دەبرێتە بەردەم خاوەنی رەسەنی گۆڕانکارییەکان. خاوەنی رەسەنی کارەکە کە بڕیاری بەدەستە، گەلە. ئێمە باوەڕمان وایە کە گەل گۆڕانکارییەکان پەسەند دەکات و رێگە لەبەردەم تورکیادا دەکاتەوە بۆ ئەوەی بگاتە ئاستی شارستانێتییە ھاوچەرخەکان''.
گوتیشی: ''ئێمە گوزارشتێکی زۆر جوانمان ھەیە. کە دەڵێت، من دەریاوانم، دوو کەشتییەوان کەشتییەکە نقوم دەکەن. پێویستە کەشتییەوان یەک دانە بێت، لە بەڕێوەبردندا پێویستە یەک کەشتییەوان ھەبێت. ئەی ئەمە چۆن دەبێت؟ دەسەڵاتەکانی بەڕێوەبردنی دەدەنێ، سیستمەکە لەو چوارچێوەیەدا دەناسێنن، دواتر لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن. دەگێڕنەوە، ١٠ سەرباز ویستوویان ھێلکەیەک بگوازنەوە، شکاندوویانە''.