Hemın Othman Mohammed
18 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 19 نیسان 2016
به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی رێژه‌ی پێویستی په‌رله‌مانتاران له دانیشتنی په‌رله‌مانی لوبناندا، بۆ جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئه‌و وڵاته دواخرایه‌وه.
له 38ـەمین دانیشتنی په‌رله‌مانی لوبناندا كه بۆ هه‌ڵبژاردنی 13ـەمین سهركۆمار به‌ڕێوه‌چوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاران نه‌گه‌یشته 86 دەنگ له كۆی 128 په‌رله‌مانتار، دانیشتنه‌كه بۆ 10ـی ئایار دواخرا.
په‌رله‌مانی لوبنان نزیكه‌ی دوو ساڵه ناتوانێت سه‌ركۆمارێكی نوێ بۆ جێگه‌ی میشێل سلێمان هه‌ڵبژێرێت كه له ئایاری ساڵی 2014 دا ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كەی ته‌واو بووه.
ئه‌و جه‌مسه‌رگیریه كه به‌هۆی جه‌نگی سووریاوه سه‌ری هه‌ڵدا، هاوكات به‌هۆی ئه‌و لایه‌نانه‌ی سعودیه و ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ن، قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌یان قوڵتر بووەتەوە.
- هه‌ردوو كاندیده‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، لایه‌نگری حزبوڵڵان.
سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی لوبنان سه‌عد حه‌ریری، سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی موسته‌قیل كه یه‌كێكه له پارته سیاسییه‌كانی سه‌ربه كوتله‌ی 14ـی ئادار، داوای له كوتله‌ی ركابه‌ری كردبوو سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی مارادا سوله‌یمان فرانجی كه مه‌سیحیه‌كی مارونیه و به نزیك له به‌شار ئه‌سه‌د ناسراوه كاندید بكرێت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.
له به‌رامبه‌ر كاندیدکردنی فرانجی، سه‌ركرده‌ی هێزه‌كانی لوبنان سه‌میر جاجا كه كاندیدی كوتله‌ی 14ـی ئاداره بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، پشتیوانی له سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی نیشتمانی میشێل عاونی كرد.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشهاتانه، سكرتێری گشتیی حزبوڵڵا، حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، رایگه‌یاندبوو كه تا گه‌ره‌نتی هه‌ڵبژاردنی كاندیدی كوتله‌ی 8ـی ئادار عاونی به‌ده‌ستنه‌هێنن به‌شداری له دانیشتنه‌كه‌دا ناكه‌ن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی لوبنان، هه‌ریه‌ك له سه‌ركرده‌ی مارادا سوله‌یمان فرانجی و سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئازادی نیشتمانی عاونی، به‌شداریان له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا نه‌كردووه.