Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیا چاغڵار ده‌میراڵ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دژی هه‌موو جۆره كوده‌تایه‌كن.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ گرووپێك له په‌رله‌مانتارانی ژن له هه‌ده‌په، ده‌میراڵ باسی له هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی كرد.
ده‌میراڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵویستی سه‌ره‌كی پارته‌كه‌یان له‌باره‌ی كوده‌تاوه زۆر روون و ئاشكرایه‌وه و گوتی: "ئێمه باسمان له‌وه كردووه كه دژی كوده‌تای مه‌ده‌نی، سه‌ربازیی و هه‌مووو جۆره كودهتایهكین. ده‌مانه‌وێت وه‌ك گرووپی ژنانی هه‌ده‌په جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ینه‌وه".
په‌رله‌مانتاری ئیستانبوڵی هه‌ده‌په فیلیز كهرهستهجی ئۆغڵو، باسی له‌وه كردووه كه شاهیدی كوده‌تاكه‌ی 12ی ئهیلوول بوون و بینیویانه كه چۆن ئه‌و كوده‌تا سه‌ربازییه برینی بێ چارهییان لای ژنان دروست كردووه و گوتی: "كوده‌تا، بۆ ئێمه وه‌ك رۆژانی ره‌ش وایه".
كهرهستهجی ئۆغڵو، باسی له‌وه‌شكرد كه له‌سێداره‌دان و چه‌كداریی تاك له‌گه‌ڵ دیموكراسیدا یه‌كناگرێته‌وه و فیکری كودهتاچییانەش هەر درێژه‌ی هه‌یه.