توركيا.. ٢٤ هەزار و ٨٥٦ حاڵه‌تی تووشبوون و ١٩٣ گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا تۆماركرا
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٩٠،٣٣یه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٨٠،٧٠یه.
Ankara
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە میانی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٦١ هەزار و پێنج پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٤ هەزار و ٨٥٦ كەس پۆزەتيڤ بووه و ١٩٣ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
به‌و پێیه لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٦١ هەزار و پێنج پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٤ هەزار و ٨٥٦ كەس پۆزەتيڤ بووه، ١٩٣ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٢٨ هه‌زار و ٩٣٥ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٩٠،٣٣یه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له‌سه‌دا ٨٠،٧٠یه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانه‌ی ڤاكسین كه تا ئێستا له توركیا به‌كارهێنراوه، ١١٩ ملیۆن و ٤٧٣ هه‌زار و ٨٧٢ دۆزه.