Mehmet Tosun
23 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی دووەم 2021
ئه‌نقه‌ره-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی له‌به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی له وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ په‌یوه‌ست به هه‌ڵكشانی نرخی دراوی بیانی، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ناكاته سه‌ر وه‌به‌رهێنان، به‌رهه‌مهێنان و هه‌لی كار".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای ته‌واوبوونی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له میانی گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخ په‌یوه‌ست به هه‌ڵكشانی نرخی دراوی بیانی، راسته‌وخۆ كاریگه‌ریی ناكاته سه‌ر وه‌به‌رهێنان، به‌رهه‌مهێنان و هه‌لی كار. هێزی ركابه‌ریی له نرخی دراودا، ده‌بێته هۆی زیادبوونی وه‌به‌رهێنان، به‌رهه‌مهێنان و هه‌لی كار".
گوتیشی: "چۆن وڵاته‌كه‌مان له‌و هه‌موو ته‌ڵه و به‌ربه‌سته ده‌رباز كردووه، به پشتیوانیی خودا و گه‌له‌كه‌مان، له‌م جه‌نگی رزگاریی ئابوورییه‌شدا سه‌رده‌كه‌وین".
سه‌ركۆماری توركیا راشیگه‌یاند: "وه‌ك وڵاتێك كه خاوه‌نی ئه‌زموونه له به‌رێوه‌بردنی قه‌یرانه داراییه‌كاندا، سوورین له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی جیهانی تێدایه".
له‌باره‌ی نرخه‌كانی ناوبازاڕ و به‌رز كردنه‌وه‌شیان، گوتی: "رێگه ناده‌ین به‌و هه‌لپه‌رستانه‌ی كه به بیانووی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی نرخه‌كان له راده‌به‌ده‌ر به‌رز ده‌كه‌نه‌وه، له هه‌موویان ده‌پرسینه‌وه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و پیلانه ده‌بینین كه له‌رێگه‌ی دراو، سوود و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخ ده‌ویسترێت وڵاته‌كه‌مان بخرێته ده‌ره‌وه‌ی هاوكێشه‌كه. له‌سه‌ر پلانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین".
گوتیشی: "مكوڕین له‌جیاتی سووڕی زڕی سوودی به‌رز-نرخی نزمی دراو، راستترین بۆ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین له‌رێگه‌ی سیاسه‌تی ئابووریی وه‌به‌رهێنان، به‌رهه‌مهێنان، هه‌لی كار و هه‌نارده‌وه".
له كۆتاییدا ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مووچه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌مترین مووچه‌یان هه‌یه دوا و رایگه‌یاند: "سیاسه‌تی پارێزگارییكردن له كارمه‌ندانمان له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان، له كه‌مترین مووچه‌شدا په‌یڕه‌و ده‌كه‌ین".