Muhammed Bilal Kenasari
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت به هۆی لێكۆڵینه‌وه‌كانی حكوومه‌تی توركیا له‌دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی بەدەست گه‌یشتووه كه ره‌نگه هێرشی تیرۆریستیی بكرێته سەر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره، سوپاسی حكوومه‌تی توركیا و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی كرد.
هیزه‌ر ناوێرت له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، روونكردنه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه دا و گوتی: "ئه‌مڕۆ باڵیۆزخانه‌كه‌مان به رووی خزمه‌تگوزارییه‌كانی كونسوڵگه‌ریی و ڤیزه‌دا داخرابوو. سبه‌ی به‌ته‌واوه‌تی ده‌كرێته‌وه. سوپاسی حكوومه‌تی توركیا، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین بۆ به‌دواداچوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنه‌كان له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا له بابه‌ته‌كه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مه بە پرۆسهكهوە پێویست بووبێت و هاریكار بووبێت، ئه‌وا سوپاسیان ده‌كه‌ین".
پارێزگای ئه‌نقه‌ره، له‌دوای ئه‌وه‌ی زانیاریی هه‌واڵگریی له سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه پێگه‌یشت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ره‌نگه هێرشی تیرۆریستیی بۆ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا و هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامبدرێت، چاوی به رێوشوێنه ئه‌منییه‌كاندا خشاندبوویهوه و رێوشوێنی زیاتری گرتبوویه به‌ر.