Gülbin Yıldırım
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، له لیستی (فۆبێس) ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی جیهاندا 200 پله هاته‌دواوه و ریزبه‌ندی 766ـه‌مینی وه‌رگرت.
به‌پێی "لیستی ملیاردێره‌كان" كه فۆبێس ئه‌مساڵ بۆ جاری 31ـه‌مین بڵاویكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا تره‌مپ سامانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 ملیۆن دۆلار كه‌میكردووه و، كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ سێ ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.
به‌هۆی ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه له سامانه‌كه‌ی، تره‌مپ له لیستی ملیاردێرهكاندا له ریزبه‌ندی 566ـه‌مینه‌وه دابه‌زی بۆ 766ـه‌مین.
فۆبێس كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانه‌كه‌ی تره‌مپی گێڕایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هێشتا نه‌بووه‌ته ركابه‌ری بازاڕی نهجوڵێنراو له نیویۆرك، له تێچووی یاسایی و هه‌ندێک دامه‌زراوه‌ی گۆڵفدا زه‌ره‌ری كردووه.
له لیستی ملیاردێره‌كانی فۆبێسدا ریزبه‌ندی یه‌كه‌م دامه‌زرێنه‌ری ئامازۆن و سه‌رۆكی كۆمپانیاكه جێف بیزۆن هات كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی 112 ملیار دۆلاره.
دامه‌زرێنه‌ری مایكرۆسۆفت، بیل گه‌یتس كه ساڵانێكه ریزبه‌ندی یه‌كه‌می پاراستووه، له پاش بیزۆن به سه‌روه‌تی 90 ملیار دۆلار ریزبه‌ندی دووه‌می وه‌رگرت.
هه‌روه‌ها خاوه‌نی Berkshire Hathaway، وه‌به‌رهێن وارن بوفێت به سه‌روه‌تی 84 ملیار دۆلار ریزبندی سێهه‌می گرت و، خاوه‌نی Louis Vuitton، بێرنارد ئارنوڵتی فه‌ڕه‌نسی به سامانی 72 ملیار دۆلار ریزبه‌ندی چواره‌می گرت و، دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك، مارك زوكه‌ربێرگ به سه‌روه‌تی 71 ملیار دۆلار ریزبه‌ندی پێنجه‌می گرت.