Sinan Uslu
07 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.
به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی نێو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه دهستكهوتوون له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانی سووریا و له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه تراجیدیای مرۆیی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، تاوتوێكراون.
هه‌ریه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمیر پوتین جه‌ختیان له گرنگیی زۆری ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌تایبه‌تیی توركیا، رووسیا و ئێران له پێناو جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره ٢٤٠١ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌دیهێنانی ئاگربه‌ستی ته‌واوه‌تیی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌شكرا كه له رێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كانه‌وه به دانیشتوانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، هه‌رچی زووه كۆتایی به‌و كاره‌ساته مرۆییه بهێنرێت كه له ناوچه‌كه رووده‌دات.
ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا زانیاریی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی توركیا بۆ سه‌ر تیرۆریستان له عه‌فرین دایه پوتین و تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كرا.
هه‌ردوولا بیروڕایان سه‌باره‌ت به لووتكه‌ی نێوان توركیا، رووسیا و ئێران كه بڕیاره له مانگی نیساندا له ئیستانبوڵ به‌ڕێوه‌بچێت، ئاڵوگۆڕ كرد.