Abdullah Shukur
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
مۆسكۆ - AA
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا رایگه‌یاند كه فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگرى رووسى له جۆرى Antonov-26 له نزیك بنكه‌ى ئاسمانى حمیمیم له سووریا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و 32 سەرنیشینی نێو فڕۆكه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ى پاش نیوه‌ڕۆ فڕۆكه‌یه‌كى بارهه‌ڵگر له جۆرى Antonov-26 له نزیك بنكه‌ى ئاسمانى حمیمیم له سووریا كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئەوە خراوەتە روو كه 26 سهرنشیشن و شه‌ش کە کە تیمی فڕۆكه‌وانی فڕۆکەکە بوون له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له ده‌ستداوه و زانیارى ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه كه ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه فڕۆكه‌كه به‌هۆى كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكییه‌وه كه‌وتبێته خواره‌وه.
راشگه‌یه‌نرا به‌پێى لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتریش له‌باره‌ى رووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه.