Yusuf Aydın Deniz
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره- AA
كۆریای باشوور و كۆریای باكوور رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی داهاتوودا، لووتكه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌ردوولا رێكبخه‌ن.
له هه‌واڵێكی ئاژانسی یۆنهاپی كۆریای باشووردا كه تیایدا پشتی به روونكردنه‌وه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی سیئۆل به‌ستووه، هه‌ردوو وڵات رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كۆتایی مانگی نیساندا لووتكه‌یه‌ك سازبكه‌ن كه سه‌رۆكی هه‌ردوو كۆریاكه به‌شداریی تیادا بكه‌ن.
چونگ ئیو یۆنگ، سه‌رۆكی راوێژكارانی ئه‌منیی سه‌رۆكی كۆریای باشوور، مون جای ئین ئاشكرایكردووه لووتكه‌كه له ناوچه‌ی ئه‌منیی هاوبه‌شی پانمونجیۆم كه ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری نێوان هه‌ردوو وڵات، سازده‌كرێت.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه كۆریای باكوور به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه كه چه‌كی ئه‌تۆمی دژی كۆریای باشوور به‌كارنه‌هێنێت و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا رێككه‌وت، تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمی و مووشه‌كییه‌كانی رابگرێت.
باس لهوهشدهكرێت هه‌ردوو وڵات به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی راوێژ له نێوان سهرۆكهكانیاندا و دابه‌زاندنی ئاستی گرژییه سه‌ربازییه‌كان بڕیاریان داوه هێڵێكی تایبه‌ت پێكبهێنن.
لێدوانه‌كان هێشتا له لایه‌ن حكوومه‌تی كۆریای باكووره‌وه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه و دوای سه‌ردانه دوو رۆژییه‌كه‌ی چونگ ئیو یۆنگ بۆ پیۆنگیانگی پایته‌ختی كۆریای باكوور وه‌ك نوێنه‌ری سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی، دێن.
چونگ له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا و به یاوه‌ریی شاندێكی چوار كه‌سیی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جۆنگ ئون-دا كۆبووبوویهوه.