Hemın Othman Mohammed
07 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 09 ئادار 2016
كۆریای باشوور و ئه‌مریكا، ده‌ستیان به مانۆڕێكی سه‌ربازی هاوبەش كرد كه دەیان هەزار سەرباز به‌شداری تێدا دەکەن.
به‌پێی میدیاکانی كۆریای باشوور، ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌شداری له مانۆڕه هاوبهشهكەدا ده‌كه‌ن كه هه‌موو ساڵێك له نێوان كۆریای باشوور و ئه‌مریكادا ساز ده‌كرێت، ئه‌مجاره‌یان به به‌راورد به مانۆڕه‌كانی دیكه دوو هێنده زیادی كردووه.
له‌و مانۆڕه‌دا كه تا كۆتایی مانگی نیسانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت، 315 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش 300 هه‌زار سه‌ربازی كۆریای باشوور و 15 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی.
مانۆڕه‌كه‌ی ئه‌مساڵ ناوی "پلانی ئۆپه‌راسیۆنی 5015"ی لێنراوه، كه ستراتیجیه‌كانی له‌ناوبردنی ئه‌گه‌ری هێرشی كۆریای باكوور له‌خۆ ده‌گرێت.